لە هیندستان پاسێک وەرگەڕا: ٩ کوژراو و ٢٩ بریندار
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە نزیکەی گوندی تولاسیپاکالوی پارێزگای ئاندهرا پرادێش رووی دا.
بە پێی ڕاگەیەندراوی پۆلیس، پاسەکە لە ڕێگاکەی دەرچووە و لە بەرزاییەکان کەوتووە خوارەوە و وەرگەڕاوە.
لە ناو پاسەکەدا ٣٥ گەشتیار و ٣ شۆفێر هەبوون. لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
دەستنیشان کرا، پاسەکە هەڵگری گەشتیارانی خۆجێ بووە و دەچوونە پەرستگایەک لە ناوچەکە.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە بەردەوامە.
بەرپرسانی پۆلیس باس لەوە دەکەن کە پێدەچێت رووداوەکە بەهۆی تەمومژ رووی داوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.