حەماس: هەڕەشەی بن گڤیر بۆ تێکدانی مەزارگەی عیزەدین قەسام، دەستدرێژییەکی بێ پێشینەیە بۆ سەر پیرۆزییەکان
مەحموود مەرداوی یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس وتی، "هەڕەشەی بن گڤیر بۆ تێکدانی مەزارگەی عیزەدین قەسام، دەستدرێژییەکی بێ پێشینەیە بۆ سەر پیرۆزییەکان."
مەحموود مەرداوی، لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس)، جەختی کردەوە کە هەڕەشەی ئیتمار بن گڤیر، بەناو وەزیری توندڕەوی ئاسایشی ناوخۆی رژێمی سەهیۆنی، سەبارەت بە تێکدانی مەزارگەی موجاهیدی شەهید "شێخ عیزەدین قەسام" و ڕاگەیاندنی هەنگاوی یەکەم لەم ڕێگەیەدا، ئاستێکی بێ پێشینەیە لە دەستدرێژی بۆ سەر پیرۆزییەکان و تەنانەت دەستدرێژیکردن بۆ سەر گۆڕی مردووانیش، ئەمەش دوای زنجیرەیەک تاوان و سەرپێچییە قورسەکانی ئەم رژێمە دێت دژی گەلی فەلەستین و ئەنجامدانی تاوانی سڕینەوەی ڕەگەزی لە غەززە.
مەرداوی ڕایگەیاند کە ئەم ڕەفتارە نیشاندەری ئاستی داڕمانی ئەخلاقیی رژێمی داگیرکەرە و ڕەنگدانەوەی زەینییەتێکی تۆڵەسێنە، کە تێیدا هیچ دوودڵییەک نییە بۆ شێواندنی مێژووی گەلی فەلەستین و دەستدرێژیکردن بۆ سەر هێما نیشتمانی و ئاینییەکانی.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە بەئامانجگرتنی مەزارگەی شێخ قەسام ئەو زانا و موجاهیدە گەورە سورییەی کە بە هێمایەکی ئاینی و شۆڕشگێڕی لە مێژووی بەرگریی فەلەستینی و عەرەبی دژی ستەم و داگیرکاری دادەنرێت تەنها پەلاماردانی مەزارگەیەک نییە، بەڵکو هەوڵێکە بۆ سڕینەوەی یادەوەریی گەلێک و لابردنی یەکێک لە نیشانەکانی خەباتی بەردەواممان.
مەرداوی دووپاتی کردەوە کە دەستدرێژیکردن بۆ سەر حورمەتی مردووان، ڕووی فاشیستیی دەسەڵاتداری سەر حکوومەتی داگیرکەر ئاشکرا دەکات و دەریدەخات کە توندڕەوی بووەتە سیاسەتێکی فەرمی؛ سیاسەتێک کە کۆنترۆڵکردنی پێویستی بە هەڵوێستێکی جدیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە.
لە کۆتاییدا ئەو سەرکردەیەی حەماس ڕایگەیاند کە داگیرکەران هەرگیز ناتوانن میراتی شەهید شێخ عیزەدین قەسام و قارەمانێتییەکانی و ئەو نەوەیەی کە لەدوای ئەو ئاڵای بەرگرییان هەڵگرتووە، لەناو ببەن؛ چونکە ئەو هەمیشە لە ویژدانی گەلی فەلەستین و نەتەوەکەماندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.