لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە ئێران ٤ پاسدار کوژران
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ چوار کەس بەرز بووەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "سپاه نیوز" ئاژانسی فەرمیی سوپای پاسدارانی ئێران، ژمارەی کوژراوان لە نێو سوپای پاسداران بۆ ٤ کەس بەرز بووەتەوە.
ڕاگەیەندرا، سەربازە چوارەم لە ناوچەی لار لە باکووری ڕۆژهەڵاتی زاهیدانی ناوەندی پارێزگای سیستان و بەلووچستان، لە تێکهەڵچوونێک لەگەڵ هێرشبەرە چەکدارەکان گیانی لەدەست داوە.
زانیارییێک لەبارەی ڕێکخراوەکەی هێرشەکەی ئەنجام داوە بڵاو نەکرا.
گەڕانێکی بەرفراوان بۆ دەستگیرکردنی هێرشبەرەکان دەستیپێکردووە.
لە بەیاننامەیەکی پێشوودا سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندبوو کە ٣ سەربازیان لە کاتی ئەرکی پاراستنی سنووری ئێران بە دەستی هێرشبەران کوژراون.
پارێزگای سیستان و بەلووچستان کە دەکەوێتە سەر سنووری پاکستان و ئەفغانستان، لە ساڵانی ڕابردوودا شاهیدی هێرشی زۆر بووە کە هەم مەدەنی و هەم هێزە ئەمنییەکانیان کردۆتە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرچاوە پزیشکییەکان لە غەززە ڕایانگەیاند، منداڵێکی ٨ مانگان لە غەززە بەهۆی سەرما گیانی لەدەستدا.
بە هاتنی شەپۆلێکی نوێی بارانبارینی توند و هەورەتریشقە بۆ باشوور و ناوەندی کەرتی غەززە، دەیان خێمەی شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارەکان لە خان یوونس و ناوچەکانی دەوروبەری بە تەواوی نقوومی لافاو بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٧٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٧٩ کەس.