گولڵەیەک کە لەلایەن خوێندکارانی مەدرەسە لە پاکستان دۆزرایەوە تەقیەوە: ٢ کوژراو و ١٦ بریندار
لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان بەهۆی تەقینەوەی گولڵە هاوەنێک کە لەلایەن منداڵانەوە هێنرابوو لە مەدرەسەیەک تەقیەوە و بەهۆیەوە ٢ منداڵ گیانیان لەدەستدا و ١٦ منداڵیش بریندار بوون.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی پۆلیس رووداوەکە ڕۆژی دووشەممە لە مەدرەسەیەک لە ناوچەی وەزیرستانی باکووری پارێزگای خەیبەر پەختونخوا لە باکووری ڕۆژاوای پاکستان رووی داوە.
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکان، بەشێک لە خوێندکاران گولڵە هاوەنێک هێناوە بۆ ناوەوە کە لە دەرەوەی مەدرەسە دۆزیویانەتەوە و گومانیان دەکرد کە ئامێرێکی یارییە.
بەپێی وتەی بەرپرسان، ئامێرەکە لەکاتی یاریکردنی منداڵاندا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ٢ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و ١٦ی دیکەش لە شوێنی رووداوەکە بریندار بوون.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو خوێندکارە بریندارانە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی نزیک لەو شوێنە بۆ چارەسەرکردن.
لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرچاوە پزیشکییەکان لە غەززە ڕایانگەیاند، منداڵێکی ٨ مانگان لە غەززە بەهۆی سەرما گیانی لەدەستدا.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ چوار کەس بەرز بووەتەوە.
بە هاتنی شەپۆلێکی نوێی بارانبارینی توند و هەورەتریشقە بۆ باشوور و ناوەندی کەرتی غەززە، دەیان خێمەی شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارەکان لە خان یوونس و ناوچەکانی دەوروبەری بە تەواوی نقوومی لافاو بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٧٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٧٩ کەس.