لە بەنگلادیش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستداوە، ٤٠٠ کەسی تێپەڕاندووە
لە وڵاتی بەنگلادیش بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون ئەمساڵ ٤٠١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانەی وەزارەتی تەندروستی بەنگلادیش بڵاویکردووەتەوە، لە مانگی یەکەوە کۆی گشتی تووشبووانی تای خوێنبەربوون لە وڵاتی باشووری ئاسیا گەیشتووەتە ٩٨ هەزار و ٧٠٥ کەس.
بەنگلادیش لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا تا کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی بە کاتی ناوخۆی وڵات، ٣ حاڵەتی مردن و ٤٢١ حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربوونی تۆماڕ کردووە.
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە ٤٠١ کەس؛ ١٩ لەوانە لە مانگی کانوونی دووەم و ١٠٤ لە مانگی تشرینی دووەم و ٨٠ لە مانگی تشرینی یەکەمدا ڕوویانداوە.
لە مانگی کانوونی دووەمدا تا ئێستا چوار هەزار و ٣٠٨ حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە، لە کاتێکدا لە مانگی تشرینی دووەمدا ٢٤ هەزار و ٥٣٥ حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە.
تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە کە لە ڕێگەی پێوەدانی مێشوولەی تووشبووی ئایدیسەوە دەگوازرێتەوە.
ئەم نەخۆشییە دەبێتە هۆی نەخۆشییەکی توند کە بە نیشانەکانی وەک سەرئێشە، تایەکی بەرز، ماندوێتی، ئازاری توندی ماسولکە و جومگەکان، ئاوسانی ڕژێنەکان، ڕشانەوە و پەڵە دەناسرێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە ٥ کەس شەهید بوون کە ٣یان منداڵ بوون.
بەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵگەلێک سەبارەت بە پەسەندکردنی بەرفراوانی پلانەکانی نیشتەجێکردن لەلایەن رژێمی سەهیۆنییەوە، بزووتنەوەی خۆراگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی، ئەم ڕێوشوێنانەی ئیدانە کرد.
سەرۆکی شارەوانیی غەززە ڕایگەیاند کە شەپۆلی سەرما و بارانبارینی ئەم دوایییە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، ژێرئاوکەوتنی ناوەندەکانی نیشتەجێکردنی بەپەلە و داخرانی ژمارەیەک لە ڕێگاکان لە ئاستی شارەکەدا.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە ڕۆژنامەکانی ئەمریکادا بڵاوکراونەتەوە، گوایە پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمریکا دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا گرتووە لە کەناراوەکانی ڤەنزوێلا.