ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی ٧ نهۆمی لە ئەندەنوسیا: لانیکەم ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا
لە جاکارتای پایتەختی ئەندەنوسیا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی ٧ نهۆمی ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
سوساتیۆ پورنۆمۆ کۆندرۆ، بەڕێوەبەری پۆلیسی جاکارتا ڕایگەیاند، ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و لێکۆڵینەوە لە بیناکە دەکرێت بۆ ئەگەری قوربانیانی زیادە.
کۆندرۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگرەکە لە دەوروبەری نیوەڕۆ لە نهۆمی یەکەم دەستیپێکردووە و بە خێرایی بۆ نهۆمەکانی سەرەوە بڵاوبووەتەوە. لەو کاتەدا هەندێک لە کارمەندان لە پشووی نیوەڕۆیاندا لەناو بیناکەدا بوون، هەندێکی دیکەشیان فەرمانگەکەیان بەجێهێشتبوو.
کۆندرۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەنگە زۆرینەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی خنکاندنی دوکەڵەوە مردوون نەک بەهۆی سووتانەوە.
لە کاتێکدا تەرمی کوژراوەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی پۆلیس بۆ پشکنینی جەستە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بەردەوام بوون لە گەڕان بەدوای ئەگەری کەسانی دیکە کە لەناو بیناکەدا گیریان خواردبێت.
سەرەڕای ئەوەش، هەوڵەکانی ساردکردنەوە لە هەندێک نهۆمدا بەهۆی گەرمییەکی زۆر و دوکەڵی ئەستوورەوە لە پێشینەدان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.