لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە برینداربوونی ٢٢ هەزار سەربازی داگیرکەر
بەناو وەزارەتی جەنگی رژێمی سەهیۆنییۆنی ڕایگەیاند کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگ دژی غەززە تا ئەمڕۆ، ٢٢ هەزار ئەفسەر و سەربازی ئەم رژێمە بریندار بوون. بە وتەی بەناو وەزارەتەکە، ٥٨ لە سەدی ئەم بریندارەکان بەدەست شێوانی پەستانی دەروونیی دوای ڕووداو دەناڵێنن؛ ئامارێک کە بە ڕوونی پەردە لەسەر قوڵایی قەیرانی دەروونی لە سوپای سەهیۆنیدا لادەدات.
لەم چوارچێوەیەدا تەممار شەموعۆنی جێگری سەرۆکی بەشی شیاندنەوە لە وەزارەتی جەنگی رژێمی سەهیۆنی ڕایگەیاند کە ئەم وەزارەتە لە کاتی هێرشی ٧ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا مامەڵەی لەگەڵ زیاتر لە ٦٢ هەزار دۆسیەی دەروونی کردووە.
ناوبراو زیادی کرد کە ژمارەی گشتیی دۆسیە کاراکانی پەیوەست بە زیانە دەروونییەکان ئێستا گەیشتووەتە نزیکەی ٨٥ هەزار حاڵەت؛ ژمارەیەک کە ئەو بە زیادبوونێکی بێوێنە وەسفی کرد.
شەموعۆنی جەختی کردەوە کە خەمڵاندنە فەرمییەکان دەریدەخەن نزیکەی یەک لەسەر سێی هێزەکانی سوپای سەهیۆنی دوای ڕووداوەکانی ٧ی ئۆکتۆبەر ڕووبەڕووی کێشەی دەروونی و شێوانە پەیوەندیدارەکان بوونەتەوە؛ دۆخێک کە بە وتەی شرۆڤەکاران دەتوانێت ئامادەییی ئۆپەراسیۆنی و یەکگرتوویی ناوخۆیی سوپا ڕووبەڕووی ئاڵنگاریی جددی بکاتەوە.
شایەنی باسە بەرەی بەرخۆدان جەخت لەوە دەکات کە ژمارەی ڕاستی کوژراو و بریندارەکانی ناو سوپای داگیرکەر زۆر زیاترە لەوەی کە رژێمی داگیرکەر بڵاوی دەکات. رژێمی داگیرکەر تەنها ئەوەندەی ڕێگە بدات میدیاکان دەتوانن باس لە ژمارەی کوژراو بریندارەکان بکات و سانسوورێکی میدیایی بە سەر ئاماری کوژراو و بریندارەکان دەسەپێنێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سووک لە شاری پیرینیس وڵاتی فەرەنسا چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٦٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٥٨ کەس.
ئەمڕۆ بەیانی ٦٤ جوولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە ناو حەوشەی مزگەوتی ئەقسا.