ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٥٤ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٥٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٣٠ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٦ کەس گواسترایەوە نەخۆشخانە کە ٥یان تەرمی شەهیدەکان بوو کە لە ژێر باڵەخانە ڕوخاوەکاندا دەرێنرابوون و ١٥ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٥٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٣٠ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە زیندانێکی شاری ماخالای ویلایەتی ئێل ئۆرۆی وڵاتی ئێکدوار لە نێوان بەندکراوەکان شەڕ رووی دا و ٩ کەس کوژران.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٥ ئەسیری فەلەستینی کە لە غەززە دەستبەسەریان کردبوو ئازاد کرد.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی لە نزیکەی قەلقیلیا لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو گەنجێکی فەلەستینییان بە سەختی بریندار کرد و ڕێگریان لە چوونەوەی تیمەکانی تەندروستی بۆ ناوچەکە کرد و لە ئەنجامدا گەنجە شەهید بوو.
وەزارەتی تەندروستی غەززە بە تیشک خستنە سەر قەیرانی تەندروستی سەختی ناوچەکە، ڕایگەیاند کە ٥٢ لەسەدی دەرمانی پێویست و ٧١ لەسەدی پێداویستییە پزیشکییەکان و ٧٠ لەسەدی کەرەستەی تاقیگەیی لە کۆگادا نەماوە.