پەسەندکردنی ٥ بڕیارنامە لە بەرژەوەندیی فەلەستین لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان
کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی بە دەنگێکی یەکلاکەرەوە، پێنج بڕیارنامەی پەیوەست بە دۆزی فەلەستینی پەسەند کرد؛ هەنگاوێک کە ڕەنگدانەوەی زیادبوونی هاوسۆزیی جیهانییە لەگەڵ مافەکانی گەلی فەلەستین لە میانەی بەردەوامیی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیدا.
بڕیارنامەی پەیوەست بە پێشکەشکردنی هاوکاری بە ئاوارە فەلەستینییەکان بە پشتیوانیی ١٥١ وڵات پەسەند کرا و تەنیا ١٠ وڵات دژایەتییان کرد.
بڕیارنامەی دووەم سەبارەت بە درێژکردنەوەی ٣ ساڵەی ئەرکی ئاژانسی فریاگوزاری و کاردۆزینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان ئونروایش بە دەنگی ئەرێنیی ١٤٥ وڵات پەسەند کرا.
پەسەندکردنی بڕیارنامەی سێیەم سەبارەت بە موڵک و ماڵی ئاوارە فەلەستینییەکان و داهاتە بەدەستهاتووەکان لێیانەوە بە پشتیوانیی ١٥٧ وڵات ئەنجام درا.
بڕیارنامەی چوارەم، پەیوەست بە لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن رژێمی داگیرکەەوە لە زەوییە داگیرکراوەکان، بە دەنگی ئەرێنیی ٨٨ وڵات پەسەند کرا.
هەروەها بڕیارنامەی پێنجەم سەبارەت بە دژایەتیکردنی شارۆچکەسازیی رژێمی سەهیۆنی لە فەلەستین و جۆلانی داگیرکراو بە پشتیوانیی ١٤٦ وڵات پەسەند کرا.
ڕیاز مەنسوور، نوێنەری هەمیشەیی فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ستایشی ئەم پشتیوانییە بەرفراوانەی کرد و بە نیشانەی زیادبوونی هەستیاریی جیهانیی دانا سەبارەت بە مافی ئاوارەکان و بەردەوامیی تاوانەکانی رژێمی داگیرکەر لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بەردەوامە لە دابەشکردنی خواردن لە کەناری غەززەی کە ڕووبەڕووی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٥٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٣٠ کەس.
رژێمی سەهیۆنی لە شارۆچکەی تەکوعە ئاگادارییەکی بۆ لابردنی سەدان داری زەیتوون کە تەمەنیان لە سەرووی ٣٥ ساڵەوەیە، بەجێهێشتووە. بنەماڵە فەلەستینییەکان دەڵێن ئەمە یەکێکی دیکەیە لە دەستبەسەرداگرتنی زەوی و فراوانکردنی نیشتەجێبوون.
خالد مەشعەل، ڕێبەری بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوەی وڵات، لە کۆنفرانسی "عهد القدس" لە ئیستانبوول داوای دامەزراندنی بەرەیەکی گوشاری جیهانی بۆ بەرگریکردن لە فەلەستین کرد.