دوای ٧ی ئۆکتۆبەر ٢١ هەزار حاڵەتی دەستبەسەرکردن لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودس تۆمار کراوە
ناوەندی توێژینەوەی ئەسیرانی فەلەستین ڕاگەیاند، دوای ٧ی ئۆکتۆبەر ٢١ هەزار حاڵەتی دەستبەسەرکردن لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودس تۆمار کراوە.
ناوەندی توێژینەوەی ئەسیرانی فەلەستین، ئەمڕۆ هەینی بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند کە سەربازانی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەم، نزیکەی ٢١ هەزار کەسیان لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو دەستبەسەر کردووە.
بەگوێرەی داتاخراوەکانی ئەم ڕاپۆرتە، لەنێو دەستبەسەرکراوەکاندا، ٦١٠ ئافرەت و کچ، نزیکەی ١٦٠٠ منداڵ و هەزاران کەسیش لە ئەسیرە ئازادکراوەکانی پێشوو بوونیان هەیە.
هەروەها دەستنیشان کرا کە تەنیا لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا، هێزە داگیرکەرەکان ٥٧٠ هاوڵاتیی فەلەستینییان دەستبەسەر کردووە کە ٨ ئافرەت و ٤١ کەسی خوار تەمەنی یاسایی لەخۆ دەگرێت. لەم ماوەیەدا، ئەسیرێکی فەلەستینیش لە زیندانەکانی رژێمی داگیرکەردا شەهید بووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بەردەوامە لە دابەشکردنی خواردن لە کەناری غەززەی کە ڕووبەڕووی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٥٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٣٠ کەس.
رژێمی سەهیۆنی لە شارۆچکەی تەکوعە ئاگادارییەکی بۆ لابردنی سەدان داری زەیتوون کە تەمەنیان لە سەرووی ٣٥ ساڵەوەیە، بەجێهێشتووە. بنەماڵە فەلەستینییەکان دەڵێن ئەمە یەکێکی دیکەیە لە دەستبەسەرداگرتنی زەوی و فراوانکردنی نیشتەجێبوون.
خالد مەشعەل، ڕێبەری بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوەی وڵات، لە کۆنفرانسی "عهد القدس" لە ئیستانبوول داوای دامەزراندنی بەرەیەکی گوشاری جیهانی بۆ بەرگریکردن لە فەلەستین کرد.