ئەرکی ئونروا بۆ ماوەی ٣ ساڵی دیکە درێژکرایەوە
ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەرکی دەزگای فڕیاگوزاری هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی (ئونروا)ی بۆ ماوەی ٣ ساڵی دیکە درێژکردەوە.
ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگی لەسەر ئەرکی ئونروا دا.
لە دەنگدانەکەدا ١٥١ وڵات دەنگیان بە "بەڵێ" دا بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی ئونروا بۆ ماوەی ٣ ساڵی دیکە، لە بەرامبەردا ١٠ ئەندام لە نێویاندا ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر دەنگیان بە "نەخێر" دا و ١٤ وڵاتیش دەنگیان نەدا.
فیلیپ لازارینی کۆمیساری گشتی ئونروا ڕایگەیاند، "دەستخۆشی زۆرینەی زۆری ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەم کە لەگەڵ درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی ئونروا بۆ سێ ساڵ."
لازارینی ئاماژەی بەوەدا کە ئەم ئەنجامەی دەنگدان گوزارشت لە هاودەنگییەکی بەرفراوانی خەڵکی جیهان دەکات لەگەڵ پەنابەرانی فەلەستینی.
لازارینی ڕایگەیاند کە ئەم دەنگدانە بەرپرسیارێتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نیشان دەدات بۆ پشتگیریکردنی پێداویستییەکانی پەنابەرانی فەلەستینی تا ئەو کاتەی چارەسەرێکی دادپەروەرانە و بەردەوام بۆ دۆخی نالەباری هەمیشەیی ئەوان دەدۆزرێتەوە. وتیشی، "دەبێت ئەم دەنگدانە وەربگێڕدرێتە سەر پابەندبوونی ڕاستەقینە و سەرچاوەی گونجاو بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ئەرکەکە."
ئونروا بە هاوکارییە خۆبەخشییەکانی وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی ١٩٥٠ەوە دامەزرا، هاوکارییە مرۆییەکانی وەک خۆراک، چاودێری تەندروستی، پەروەردە و شوێنی نیشتەجێبوون پێشکەش بە پەنابەرانی فەلەستینی دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بەردەوامە لە دابەشکردنی خواردن لە کەناری غەززەی کە ڕووبەڕووی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٥٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٣٠ کەس.
رژێمی سەهیۆنی لە شارۆچکەی تەکوعە ئاگادارییەکی بۆ لابردنی سەدان داری زەیتوون کە تەمەنیان لە سەرووی ٣٥ ساڵەوەیە، بەجێهێشتووە. بنەماڵە فەلەستینییەکان دەڵێن ئەمە یەکێکی دیکەیە لە دەستبەسەرداگرتنی زەوی و فراوانکردنی نیشتەجێبوون.
خالد مەشعەل، ڕێبەری بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوەی وڵات، لە کۆنفرانسی "عهد القدس" لە ئیستانبوول داوای دامەزراندنی بەرەیەکی گوشاری جیهانی بۆ بەرگریکردن لە فەلەستین کرد.