بەشداریکردنی ٦٠ هەزار کەس لە نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەقسا
بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی ئیسلامیی قودس ڕایگەیاند کە نوێژی هەینیی ئەمڕۆ لە مزگەوتی ئەقسا، سەرەڕای کۆتوبەندە بەرفراوانەکان و ئامادەبوونی چڕی هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی، بە بەشداریی نزیکەی ٦٠ هەزار نوێژخوێن بەڕێوەچوو
بەپێی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەڵەستین، لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەیانییەوە، دەیان هەزار فەلەستینی لە ناوچە جیاجیاکانی قودس و کەناری ڕۆژئاواوە ڕوویان لە مزگەوتی ئەقسا کرد و سەرەڕای داخستنی ژمارەیەک لە شەقامە سەرەکییەکان و ڕێڕەوەکانی بەرەو مزگەوت، توانییان خۆیان بگەیەننە گۆڕەپانەکانی ئەقسا.
هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی لە یەکەم کاتژمێرەکانی ڕۆژەوە، بە دانانی چەندین خاڵی پشکنین، ئامادەبوونی بەرفراوان لە دەروازەی ئەسبات و دەروازەکانی شارە کۆنەکەی قودس، و پشکنینی توندوتۆڵ، هەوڵیان دا پڕۆسەی هاتنە ژوورەوەی نوێژخوێنان تێکبدەن.
لە چەند شوێنێک، لەوانە دەروازەی ساهیرە، سەربازانی داگیرکەر گرووپێک لە گەنجانی فەلەستینییان ڕاگرت و ڕێگرییان لێکردن بەرەو مزگەوتی ئەقسا بڕۆن.
هاوکات لەگەڵ ئەم کۆتوبەندانە، گرووپە جەماوەرییەکان و چالاکوانانی قودس بە بڵاوکردنەوەی بانگەواز، جەختیان لەسەر پێویستیی ئامادەبوونی بەرفراوان، ئیعتیکاف و زیادکردنی ژمارەی نوێژخوێنان لە حەرەمی شەریف کردەوە، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی هەوڵەکانی رژێم و گرووپە تووندڕەوە جوولەکەکان ببنەوە بۆ سەپاندنی کۆتوبەندی نوێ یان گۆڕینی دۆخی ئێستای مزگەوتی ئەقسا.
سەڕەڕای هەموو ئاستەنگەکان، دەیان هەزار کەس توانییان خۆیان بگەیەننە گۆڕەپانەکانی مزگەوت و نوێژی هەینی لە کەشوهەوایەکی پڕ لە گیانی خۆڕاگری و یەکڕیزیدا بەڕێوەببەن. دیمەنێک کە جارێکی دیکە پەیوەستبوونی ئایینی، مێژوویی و نەتەوەیی فەڵەستینییەکانی بە مزگەوتی ئەقساوە خستەڕوو و جەختکردنەوەیەک بوو لەسەر دژایەتیی خەڵک بۆ سیاسەتە سەرکوتکارییەکانی ڕژێمی داگیرکەر لە قودس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
قەسام بەرغوسی، کوڕی سەرکردەی ئەسیر مەروان بەرغوسی، ڕایگەیاندووە، زیندانییەک کە لە زیندانە داگیرکراوەکان ئازاد کراوە، پێی وتووە کە باوکی تووشی ئەشکەنجەی توند بووە.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر جارێکی دیکە هەڵکوتانە سەر کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و هێرشیان کردە سەر زەوی و ئۆتۆمبێلەکانی فەلەستینییەکان.
هێزی دەریایی سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە لە مەشقێکی بەرفراوان لە کەنداوی فارس لە کاتی تاقیکردنەوەی سیستەمی بەرگری و هێرشی پێشکەوتوودا، "هۆشدارییەکی ڕوون و چارەنووسساز"ی بۆ کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا داوە کە لە ناوچەکەدا گەشت دەکەن.