هەڵمەتێکی جیهانی بۆ ئازادکردنی مەروان بەرغوسی
ڕۆژنامەی گاردیەن بڵاوی کردەوە کە هەڵمەتێکی جیهانی بۆ داواکردنی ئازادکردنی دیلی فەلەستینی، مەروان بەرغوسی دەستی پێ کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، زۆرێک بەرغوسی بە هیوایەک دەزانن بۆ سەرکردایەتیکردنی دەوڵەتێکی فەلەستینیی داهاتوو، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دانوستانەکانی پەیوەست بە ئاگربەستی ئێستا لە غەززە بەردەوامە.
ئەم ڕۆژنامە ئینگلیزییە نووسیویەتی کە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی شایەتی جووڵەیەکی ڕوو لە زیادبوونە بۆ داواکردنی ئازادکردنی بەرغوسی؛ ئەو کەسەی بە یەکێک لە دیارترین و خۆشەویستترین سەرکردە فەلەستینییەکان دادەنرێت و بۆ بەشێکی بەرفراوانی فەلەستینییەکان، هێمایەکە بۆ هیوا و ئەگەری نوێکردنەوەی شەرعییەتی سیاسی لە خاکە داگیرکراوەکاندا.
شایانی باسە، لە میانی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی شەرم شێخ، رژێمی سەهیۆنی ئازادکردنی ئەم دیلە دیارەی فەلەستینی ڕەت کردەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای داگیرکەری رژێمی سەهیۆنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لە دوو ناوچەی جیاوازی پارێزگای توباس لە باکووری کەناری ڕۆژئاوا ئەنجام داوە.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بەردەوامە لە چالاکییەکانی دابەشکردنی خواردن لە کەناری غەززەی کە ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی برسێتی لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەردا بووە.
فەلەستینییەک بە تەقەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی رژێمی سەهیۆنی لە ڕۆژهەڵاتی غەززە کوژرا.