رژێمی داگیرکەر ٩٩ فەلەستینیی شەهید کرد

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا لە ماوەی ڕۆژێکدا ٩٩ فەلەستینی شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی لە غەززە. بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوەکانی تەندروستی لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٩٩ فەلەستینی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، لە باکووری کەناری غەززە ٧٧ کەس شەهید بوون. ٤٨ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانەی شیفا، ٢٠ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانەی ئەهلی عەرەبی، ٦ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانەی قودس، ٣ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانەی سەرایا، ٣ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانەی عەودە، شەهیدێک گواسترایەوە نەخۆشخانەی شەهیدەکانی ئەقسا و ١٨ شەهیدیش گواسترانەوە نەخۆشخانەی ناسر.
هێزەکانی داگیرکەر لە کاتی هێرشەکاندا خێمەی ئاوارەکان، خانوو و باڵەخانەی ئاوارەکان و شوێنەکانی دابەشکردنی هاوکاری و کۆبوونەوەی مەدەنییەکان کردە ئامانج.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی غەززە، لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران زیاتر لە ٢٣٠ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە و ٤٣٢ کەسیش کە ١٤٦یان منداڵن بەهۆی برسێتی شەهید بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٤ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٣٥ کەس کە ١٤٧یان منداڵن.
سێرجیۆ دێلا بێرگۆلا، شارەزای ئاماری رژێمی داگیرکەر ڕایگەیاند کە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی دژی کەرتی غەززە بووەتە هۆی شەپۆلێکی بێوێنەی هەڵاتن لە خاکە داگیرکراوەکان.
ئەمڕۆ بەرخۆدان لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە رەفەح گورزێکی توندی لە هێزەکانی داگیرکەر دایەوە و ٤ سەربازی کوشت و ٨یان بریندار کرد.
ئەمڕۆ ٣٨٨ جولەکەی سەهیۆنی لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر دووبارە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.