وەزیری ناوخۆی تورکیا: ٥١ گومانلێکراوی داعشی دەستبەسەر کران

عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕاگەیاند، لە ٢ هەفتەی کۆتاییدا لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی هێزەکانی جەندرمە ٥١ گومانلێکراوی داعشی دەستبەسەر کران.
عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕاگەیاند، لە پارێزگاکانی ئەدەنە، سەمسوور، ئاماسیا، ئەنقەرە، ئانتالیا، بالیکەسیر، چەناققەلعە، چانقری، چۆڕوم، دیاربەکر، ئەرزەڕوم، عەنتاب، هەکاری، هەتای، ئیدر، ئیسپارتا، ئیستانبوول، ئیزمیر، قرققەلعە، قڕشەهر، کلیس، قۆجائەلی، قۆنیە، مێرسین، موغلا، نەوشەهر، نیغدە، عوسمانیە، ڕحا، تەکیرداغ، تۆقات و زۆنگولداق لە دژی داعش ئۆپڕاسیۆن بەڕێوەچوو.
ناوبراو باسی لەوە کرد، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکاندا ٥١ گومانلێکراوی داعشی دەستبەسەر کران کە هاوکاری پارەیی بۆ ڕێکخراوەکانی هاوکاری سەر ڕێکخراوەکە دابین دەکرد و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پرۆپاگەندەیان ئەنجام دەدا.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە دەستبەسەر ژمارەیەکی زۆر بەڵگەی ڕێکخراوی و دیجیتالدا گیراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمڕۆ بەرخۆدان لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە رەفەح گورزێکی توندی لە هێزەکانی داگیرکەر دایەوە و ٤ سەربازی کوشت و ٨یان بریندار کرد.
ئەمڕۆ ٣٨٨ جولەکەی سەهیۆنی لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر دووبارە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
وەزارەتی دەرەوەی چین کاردانەوەی توندی بەرامبەر بە هێرشی زەمینی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر غەززە نیشان دا.
سەرچاوە مەیدانییەکان هەواڵی چڕبوونەوەی هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە ڕادەگەیەنن.