رژێمی داگیرکەر لە کەرتی ڕۆژئاوا ٣٠ فەلەستینی دەستبەسەر کرد

رژێمی سەهیۆنی هەڵیکوتایە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەناری ڕۆژئاوا لەوان قودس و لانیکەم ٣٠ فەلەستینی دەستبەسەر کرد.
بەگوێرەی سەرچاوە فەلەستینییەکان، لەو هەڵمەتانەدا کە لە ئێوارەی دوێنێوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بووە، لانیکەم ٣٠ کەس بە دیل گیراون کە هەنێکیان ئەسیری پێشوون.
دەستبەسەرکردنەکان لە شارەکانی جەنین، سەلفیت، تولکەرم، بەیت لەحم، ڕامەڵڵا و ئەلخەلیل چڕبوونەتەوە.
هاوکات هێزەکانی داگیرکەر ماوەی چوار ڕۆژە هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکەکانی باکووری ڕۆژئاوای قودس و هێرشیان کردووەتە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و وێرانکاریی بەرفراوان و زیانی ماڵ و حاڵیان گەیاندووە. ژمارەیەکی زۆر لە فەلەستینیەکان لە شەقامەکاندا لێیان دەدرێن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
بەگوێرەی دامودەزگا فەلەستینییەکان، لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە لانیکەم ١٩ هەزار دەستبەسەرکردن لە کەناری ڕۆژئاوا و قودس تۆمارکراوە، ئەم ژمارەیە هەزاران زیندانی غەززە ناگرێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی عیبری، بە پشتبەستن بە فایلە دەنگییە دزەپێکراوەکانی هێرتسی هێلێڤی، سەرۆکی پێشووی بەناو ئەرکانی سوپای رژێمی سەهیۆنی، بڵاویان کردەوە کە ناوبراو دانی بەوەدا ناوە کە "لەشکری غەززە" لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ئۆپڕاسیۆنی "تۆفانی ئەقسا" لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ بە تەواوەتی ڕووخاوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٧١٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٣ هەزار و ٨٥٩ کەس.
بوومەلەرزەکەی بە گوڕی ٦ لە پارێزگای کونەر لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان بووە هۆی گیانیان لەدەستدانی ٣ هەزار کەس و ٤ هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون. کاروانی ئومێد، وەقفی یەتیمەکان، یەتیم ئەلی ئەوروپا و ئیهۆ ئەبرار هاوکاریان پێشکەش بە قوربانییەکان کرد.