هێرشی دووەم بۆ سەر بەلەمی جیهانی سومود

هێرشێکی دیکە بۆ سەر کەشتیێکی فلۆتیلای سومود ئەنجام درا کە لە کەناراوەکانی تونس لەنگەری گرتووە.
هێرشێکی دیکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کەشتییەکی سەر بە گروپی فلۆتیلای جیهانی سومود ئەنجام درا، کە پێشبینی دەکرا لە تونسەوە بەڕێبکەوێت بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە. لە ئەنجامی رووداوەکەدا زیانێکی گیانی نەبوو.
فلۆتیلای سومود پشڕاستی کرد کە هێرشەکە ئەنجام دراوە و ڕاگەیاند، "کەشتییەکی دیکەی ناو بەلەمەکەمان بەناوی ئەلما لە ٩ی ئەیلولدا لەکاتی لەنگەرگرتنی لە ئاوەکانی تونس لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشی کراوەتە سەر. کەشتییەکە کە لە ژێر ئاڵای بەریتانیادا دەڕۆیشت، زیانێکی زۆری بەرکەوت و بەهۆیەوە ئاگر لە سەقفەکەی سەرەوەی کەوتەوە. ئاگرەکە کوژاوەتەوە و سەرجەم سەرنشینەکان و کارمەندانی فڕۆکەکە سەلامەتن. لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و کاتێک زانیاری زیاتر بە دەست بێت لەگەڵ ڕای گشتیدا بڵاودەکرێتەوە."
لە بەیاننامەکەدا کە ئاماژە بەوە کراوە کە هێرشەکان هەوڵێکی ڕێک خراو بووە بۆ لادانی ئامانجی فلۆتیلاکە و دواتر هاتووە، "ئەمە دووەم هێرشە لە ماوەی دوو ڕۆژدا، لە ئەنجامی پەرەسەندنی دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستینییەکان لە غەززە، هەروەها هەوڵێکی ڕێک خراوە بۆ لادان و تێکدانی ئەرکەکەمان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فیلیپ لازارینی کۆمیساری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کارپێکردنی ئاوارە فەڵەستینییەکان "ئونروا"، ئەمڕۆ دووشەممە هۆشداری دا لە خراپبوونی زیاتری بارودۆخی غەززە.
لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی دیوار و نیشتەجێبوون ڕایگەیاند، ئیدارەی داگیرکەر بڕیاری دا دەست بەسەر سەقفی حەوشەی ناوەوەی مزگەوتی ئیبراهیم لە شاری ئەلخەلیل بگرێت.
لە هەرێمی بەلوچستانی وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی هێرش سەر هێزەکانی ئاسایش ٥ سەرباز گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٩٠٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٤ هەزار و ٩٦ کەس.