رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر ئەو کەسانەی چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون: ١٨ شەهید

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر مەدەنییەکان کە هەوڵ دەدەن هاوکاری مرۆیی وەربگرن.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر مەدەنییەکان ١٨ کەس شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ڕێگری لە گواستنەوەی هەموو جۆرە خۆراک و دەرمانێک بۆ ناو غەززە دەکات و خەڵکی غەززە ناچار دەکات کە روو لەو شوێنانە بکەن کە گوایە ناوەندی دابەشکردنی هاوکارین و لە لایەن ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر دامەزراون.
دووبارە وەک هەموو رۆژێک ژمارەیەکی زۆر مەدەنی هەوڵیان دا کە هاوکاری لەو شوێنەی بەناو خاڵی دابەشکردنی هاوکاریە لە دەروازەی زیکیم وەربگرن.
بەڵام سەربازەکانی داگیرکەر دووبارە تەقەیان کردە سەر مەدەنییەکان و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٨ مەدەنی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون کە هەنێکیان منداڵ بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ١٦ ئەسیری فەلەستینیی ئازاد کرد کە دوای دەستپێکردنی جینۆساید لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستبەسەریان کردبوو و ژێر مەرجەکانی سەختدا بەندیان کردبوو.
فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی سەهیۆنی کۆلێژی بەرگری ئاسمانی لە نزیک حومس و دامەزراوەیەکی سەربازی لە سوکوبین لە باکووری لازقیەیان بۆردومان کرد.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بە سەدان کەس لە بەنگلادیش بەهۆی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانە خەوێندراون و ٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و کۆی گشتیی مردووەکان بۆ ١٣٥ کەس بەرزبووەتەوە.
بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش کرایە سەر کەشتیێکی کاروانی فلۆتیلای سومود کە لە تونس بوو.