٤٦ هەزار منداڵی فەلەستینی لە کەناری ڕۆژئاوا سەرەڕای ئاوارەبوون و توندوتیژی گەڕانەوە بۆ قوتابخانە

سەرەڕای ئاوارەبوونی زۆرەملێ و زیادبوونی توندوتیژی لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو، ٤٦ هەزار منداڵی پەنابەر ساڵی نوێی خوێندنیان لە قوتابخانەکانی ئونروا دەستپێکرد.
ڕۆلاند فریدریش، بەڕێوەبەری ئونروا لە کەناری ڕۆژئاوا ڕایگەیاند کە نزیکەی ٤٦ هەزار منداڵی پەنابەری فەلەستینی ساڵی نوێی خوێندنیان لە قوتابخانەکانی ئونروا لە سەرانسەری کەناری ڕۆژئاوا دەستپێکردووە.
فریدریش لە بەیاننامەیەکدا لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا ڕایگەیاند، قوتابخانەکانی ئونروا ژینگەیەکی سەلامەتی فێربوون بۆ منداڵان دابین دەکەن و سەرەڕای بارودۆخی سەخت پەروەردەی کوالیتی و پشتیوانی دەروونی کۆمەڵایەتی پێشکەش دەکەن. بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە بارودۆخی ئێستا تەحەدای بەرچاو بۆ خوێندکاران و مامۆستایان دروست دەکات.
فریدریش ئاماژەی بەوە کرد کە قوتابخانەکانی ئونروا لە کەمپی پەنابەرانی جەنین کە ساڵی ڕابردوو کراوە بوون، ئەمساڵ بەهۆی ئاوارەبوونی زۆرەملێی خوێندکارانەوە داخراون. لەم دواییانەدا زیاتر لە ٣٠ هەزار فەلەستینی تەنیا لە باکووری کەناری ڕۆژئاوا ئاوارە بوون کە یەک لەسەر سێیان منداڵن.
لەلایەکی دیکەوە لە ڕۆژهەڵاتی قودس، مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو، داگیرکەرانی شەش قوتابخانەی ئونروایان بە زۆر داخست و ڕێگرییان لێکرد بکرێنەوە. ئەم دۆخە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر خوێندنی نزیکەی ٨٠٠ منداڵ هەبوو، کە زۆربەیان نەیانتوانی ناویان لە قوتابخانە بەدیلەکاندا تۆمار بکەن.
فریدریش ئاماژەی بەوە دا کە ئەم کارانە نەک هەر منداڵانی پەنابەری فەلەستینی لە مافی خوێندن بێبەش دەکەن، بەڵکو پێشێلکردنی ئەرکەکانی رژێمی داگیرکەر وەک ئەندام لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێکدەهێنن.
فریدریش ئاماژەی بەوەدا کە ئونروا دووەم گەورەترین دابینکەری پەروەردەیە لە کەناری ڕۆژئاوا دوای دەسەڵاتی فەلەستین، وە بیری هێنایەوە کە ئەم دامەزراوەیە لە ڕێگەی قوتابخانە و ناوەندەکانی ڕاهێنانی پیشەیی و دەرفەتی فێربوونی تێکەڵاوەوە پشتگیری خوێندکاران دەکات.
ناوبراو لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەدا کە خۆڕاگری خوێندکاران و مامۆستایانی فەلەستینی سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەکان زۆر گرنگە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ناوچەکانی چۆڵکراو لە گوندەواری قونەیترەی سوریا بۆردومان کرد و دواتر چونەتە ناو گوندەکە و لە ناو خانوو گەڕانیان ئەنجام دا. حکومەتی سوریا ئیدانەی هێرشەکەی کرد وەک پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣١ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٦ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣٦٧ کەس کە ١٠یان منداڵن.
دکتۆر محەمەد ئەبو سەلمییە، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا ڕایگەیاند، دۆخی تەندروستی و مرۆیی لە غەززە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و داوای دەستوەردانی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.