سوریا دوای ١٤ ساڵ دەستی بە هەناردەکردنی نەوتی خاو دەکات

سوریا دوای ڕوخانی رژێمی ئەسەد و لابردنی گەماڕۆکانی ئەمریکا دوای ١٤ ساڵ دەستی بە هەناردەکردنی نەوتی خاو کرد.
حکومەتی نوێی سوریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع دوای ١٤ ساڵ بۆ یەکەم جار دەستی بە هەناردەکردنی نەوتی خاو کرد. هەناردەکردنەکە لە بەندەری تەرتووسەوە ئەنجام درا.
ریاد جوباسی یاریدەدەری بەڕێوبەری کاروباری نەوت و گازی وەزارەتی وزەی سوریا ڕاگەیاند، لە ئەنجامی ڕێککەوتنەکە ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو بە شەریکەی B Serve Energy فڕۆشڕاوە.
سوریا پێش لە ساڵی ٢٠١٠ کە شەڕی ناوخۆیی دەستیپێکرد ڕۆژانە ٣٨٠ بەرمیل نەوت هەناردە دەکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٢٣١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦١ هەزار و ٥٨٣ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣٧٠ کەس کە ١٠یان منداڵن.
حمدالله فیترەت جێگری وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ڕایگەیاند، هەندێک "کەسانی نابەرپرس" "ئاماری زۆر بەرز و درۆ" سەبارەت بە ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکە بڵاودەکەنەوە.
لە وڵاتی نێجیریا لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمیکی هەڵگری زیاتر لە ١٠٠ کەس لانیکەم ٦٠ کەس گیانیان لەدەستدا.