لە غەززە کۆمەڵکوژیێکی نوێ: لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران ٢٠ کەس شەهید بوون

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٢٠ کەس شەهید بوون.
سەرچاوەکانی تەندروستی غەززە ڕاگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی یەک لە دوای یەکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لانیکەم ٢٠ فەلەستینی دیکە شەهید بوون کە ٦یان لە کاتی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی شەهید بوون.
سوپای داگیرکەر دوێنێ شەو هێرشی کردە سەر گەڕەکەکانی زەیتوون و سەبرا لە باشووری شاری غەززە. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٧ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی بۆردومانکردنی دەوروبەری قوتابخانەی سەبرا ٣ فەلەستینی دیکە شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە. لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ٢٢٣ هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ناوچەکانی چۆڵکراو لە گوندەواری قونەیترەی سوریا بۆردومان کرد و دواتر چونەتە ناو گوندەکە و لە ناو خانوو گەڕانیان ئەنجام دا. حکومەتی سوریا ئیدانەی هێرشەکەی کرد وەک پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣١ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٦ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣٦٧ کەس کە ١٠یان منداڵن.
دکتۆر محەمەد ئەبو سەلمییە، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا ڕایگەیاند، دۆخی تەندروستی و مرۆیی لە غەززە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و داوای دەستوەردانی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.