رووسیا هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا: زێلێنسکی پێشنیاری ناوچەی پارێزراوی ڕەتکردەوە

رووسیا بە درێژایی شەو بەردەوام بوو لە هێرشەکانی سەر ئۆکرانیا. بەرپرسانی خۆجێی ڕایانگەیاند کە لانیکەم ٥٨٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک ئاڕاستەی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەو وڵاتە کراون و بەهۆیەوە لانیکەم کەسێک لە ناوچەی زاپۆریژیا کوژراوە و ٢٤ کەسی دیکەش بریندار بوون کە ٣یان منداڵ بوون.
ڕاستەوخۆ دوای دوایین هێرش، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، رووسیای تۆمەتبار کرد بەوەی کە ئەو کاتەی بۆ ئاشتی تەرخان کراوە بۆ پلاندانان بۆ هێرشی بەرفراوان بە مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دژی ئەو وڵاتە بەکارهێناوە.
کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا بۆ دووەمجار کراوەتە ئامانج، دوای ئەوەی ڤلادمیر پوتین دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ دۆنالد ترامپ لە ئالاسکا ئەنجام دا، کە نەیتوانی پێشکەوتنی بەرچاو بەدەستبهێنێت بەرەو دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی.
هێرشەکان تەنها چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە زێلێنسکی پلانی دروستکردنی ناوچەیەکی پارێزراو لە نێوان ئۆکرانیا و هێڵی پێشەوەی رووسیا بە درێژایی ٤٠ کیلۆمەتر ڕەتکردەوە. زێلێنسکی وتی، "ئەوانەی لە تەکنەلۆژیای جەنگی ئەمڕۆ تێناگەن، پێشنیاری ناوچەی پارێزراو دەکەن."
سەرکردەکانی ئەوروپا لە چوارچێوەی ئاگربەست یان ڕێککەوتنی ئاشتیدا بیر لە ناوچەیەکی پارێزراوی لەو شێوەیە دەکەنەوە. ئەمریکا لە ئێستادا بەشدار نییە لەو گفتوگۆیانەدا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عبدالملک الحوثی ڕابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ڕاگەیاند، هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر کە بە پشتیوانی ئەمریکا ئەنجام دەدات "شەرمی سەردەمە" و یەمەن بێ ڕاوەستان بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار بۆ پرسە و سەرەخۆش سەردانی باڵیۆزخانەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە ئەنقەرە کرد.
هەزاران کەس لە مەغریبییەکان لە مەراکش و مەکنەس خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و پشتیوانی خۆیان بۆ فلۆتیلای جیهانی سومود دەربڕی کە بەرەو غەززە بەڕێکەوت و بانگەوازیان بۆ سەرکردەکانی ئەو وڵاتە کرد.
لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ لە ئەنجامی هێرش سەر سەربازەکان ٣٦ کەس گیانیان لەدەستدا.