ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦٣ هەزار و ٣٧١ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٣ هەزار و ٣٧١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٩ هەزار و ٨٣٥ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٦٦ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٣٤٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٦٣ هەزار و ٣٧١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٥٩ هەزار و ٨٣٥ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ناوچەکانی چۆڵکراو لە گوندەواری قونەیترەی سوریا بۆردومان کرد و دواتر چونەتە ناو گوندەکە و لە ناو خانوو گەڕانیان ئەنجام دا. حکومەتی سوریا ئیدانەی هێرشەکەی کرد وەک پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣١ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٦ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣٦٧ کەس کە ١٠یان منداڵن.
دکتۆر محەمەد ئەبو سەلمییە، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا ڕایگەیاند، دۆخی تەندروستی و مرۆیی لە غەززە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و داوای دەستوەردانی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.