لە کاتی ئەو بۆسەیانەی کە چەکدارانی بەرخۆدان لە گەڕەکی زەیتون دایاننابوو چی ڕووی دا؟

کەتائیبی قەسام وردەکاریی ئۆپڕاسیۆنی بەرخۆدانی فەلەستینیان لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیاندا بڵاوکردەوە کە بووە هۆی کوژران و برینداربوون و بێسەروشوێنکردنی زۆرێک لە سەربازانی داگیرکەر.
رژێمی داگیرکەر بە گشتی ڕووبەڕووی چوار "ڕووداوی ئەمنی" بووەوە. دوو لە خان یونس، یەکێک لە گەڕەکی سەبرا و یەکێک لە گەڕەکی زەیتون. ئەم هێرشانە بووە هۆی کوژرانی سەربازێک و برینداربوونی ١١ سەربازی دیکە و گرتنی چوار سەرباز.
بەهۆی سانسۆری سەربازی کە لەلایەن رژێمی داگیرکەرەوە بەسەر میدیای داگیرکەردا سەپێندرا، زانیاری سەبارەت بەو چوار سەربازە دەستگیرکراوە بڵاو نەکرا.
میدیاکانی داگیرکەر بڵاویان کردەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە موجاهیدەکانی قەسام لە بۆسەدان لە گەڕەکی زەیتون. ئەو هەلیکۆپتەرانەی کە بۆ چۆڵکردنی بریندارەکان نێردراون، لەلایەن بەرخۆدانەکانەوە تەقەی زۆریان لێکرا.
میدیاکانی داگیرکەر "بۆسەی زەیتون"یان بە توندترین ڕووداو لە دوای ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ وەسف کردووە.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی ڕاگەیاندنی داگیرکەر، رژێمی داگیرکەر "پڕۆتۆکۆڵی هانیباڵ"ی جێبەجێ کردووە بۆ ئەوەی لە کاتی هێرشەکانی گەڕەکی زەیتون سەربازەکانی نەگیرێن.
پرۆتۆکۆڵی هانیباڵ شێوازێکە کە سوپای داگیرکەر جێبەجێی دەکات بۆ ئەوەی سەربازەکانی بە دیل نەگیرێن. ئەم شێوازە مەترسی کوشتنی سەربازە دیلکراوەکانی لەسەرە و تەنانەت ڕێگە بە بۆردومانکردنی ئەو پێگانە دەدات کە سەربازەکانیان تێدایە.
ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی کەتائیبی قەسام لە بەیاننامەیەکی نوێدا هۆشداریدا لەوەی پلانی لەشکرکێشی غەززە کارەساتبار دەبێت بۆ دوژمن و دەرفەتی زیاتر بۆ گرتنی سەربازی نوێ دەڕەخسێنێت.
ئەبو عوبەیدە جەختی لەوە کردەوە کە سوپای داگیرکەر بە خوێنی سەربازەکانی باجی پلانی داگیرکردنی غەززە دەدات و ڕایگەیاند کە هێزەکانی بەرخۆدان لە ئامادەباشی تەواودان و ئامادەکارییان کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار بۆ پرسە و سەرەخۆش سەردانی باڵیۆزخانەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە ئەنقەرە کرد.
هەزاران کەس لە مەغریبییەکان لە مەراکش و مەکنەس خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و پشتیوانی خۆیان بۆ فلۆتیلای جیهانی سومود دەربڕی کە بەرەو غەززە بەڕێکەوت و بانگەوازیان بۆ سەرکردەکانی ئەو وڵاتە کرد.
لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ لە ئەنجامی هێرش سەر سەربازەکان ٣٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە ٧٨ کەسی دیکە شەهید بوون.