لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران ٨ فەلەستینی شەهید بوون

لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی کەرتی غەززە ٨ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی کەرتی غەززە ئەنجام دایەوە. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٨ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر نزیکەی ڕێوڕەوی نەتزاریم لە ناوەڕاستی غەززە ٢ کەس شەهید بوون کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون. لە ئەنجامی هێرش سەر گەڕەکی ڕیماڵ لە ڕۆژئاوای کەرتی غەززە ٢ فەلەستینی شەهید بوون و ١٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشێکی دیکە بۆ سەر نزیکەی دەروازەی کیسوفیم ٣ فەلەستینی شەهید بوون و لە ئەنجامی هێرش سەر ڕۆژهەڵاتی دەری بەلەح فەلەستینیێک شەهید بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ناوچەکانی چۆڵکراو لە گوندەواری قونەیترەی سوریا بۆردومان کرد و دواتر چونەتە ناو گوندەکە و لە ناو خانوو گەڕانیان ئەنجام دا. حکومەتی سوریا ئیدانەی هێرشەکەی کرد وەک پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣١ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٦ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣٦٧ کەس کە ١٠یان منداڵن.
دکتۆر محەمەد ئەبو سەلمییە، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا ڕایگەیاند، دۆخی تەندروستی و مرۆیی لە غەززە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و داوای دەستوەردانی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.