چەتەکانی جولەکە لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکان هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا

گروپێک جولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و چالاکییەکانی ئایینی تەلمودیکیان ئەنجام دایەوە.
ئەمڕۆ بەیانی جولەکەکانی داگیرکەر جارێکی دیکە لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
جولەکە داگیرکەران لە ناو حەوشەی مزگەوتی ئەقسا چالاکییەکانی ئایینی ئیستیفزازی تەلمودیکیان ئەنجام دایەوە.
شاهێدحالەکان باسیان لەوە کرد کە داگیرکەریان هاتوچۆی مسوڵمانەکانی فەلەستینییان بۆ ناو مزگەوتەکە سنووردار کردووە و ڕێگری لە چوونەوەی هەنێک لە فەلەستینییەکان بۆ ناو مزگەوتەکە کردووە.
رژێمی داگیرکەر هەموو ڕۆژێک لە ژێر بەهانەکانی جۆراجۆر هێرش دەکاتە سەر مزگەوتی ئەقسا و هەوڵ دەدات بەم شێوەیە مزگەوتی ئەقسا لە نێوان مسوڵمانەکان و جولەکەکان بە پێی کات و شوێن دابەش بکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری ئۆرێبرۆی وڵاتی سوێد هێرشێکی چەکداری بۆ سەر مزگەوتێک ئەنجام درا و لانیکەم ٢ کەس بریندار بوون.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند کە دوو شوێنی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەی دۆنێتسک گرتووە.
لە شارۆچکەی سندرگەی پارێزگای بالیکەسیری وڵاتی تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ رووی دا.
وێنە ئاسمانییەکان کە لە غەززە گیراون، ڕادەی جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر لە غەززە ئاشکرا دەکەن.