رووسیا دەستی بەسەر دوو شوێنی نیشتەجێبوونی دیکەی ئۆکراینادا گرت

وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند کە دوو شوێنی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەی دۆنێتسک گرتووە.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند کە هێزەکانی رووسیا پێگەکانیان لە بەرەی ئۆکرانیا بەهێزتر کردووە و "لە ئەنجامی کردەوە چالاک و چارەنووسسازەکاندا، یەکەکانی گرووپە سەربازییەکانی باشوور و ڕۆژهەڵات، شارۆچکەکانی شێربینۆڤکا و ئیسکرایان لە کۆماری گەلی دۆنێتسک ڕزگار کرد."
هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٦٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیاوە لەناوبراون.
دوێنێ وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر شارۆچکەکانی سوڤۆرۆڤۆ و نیکانۆرۆڤکا لە ناوچەی دۆنێتسکدا گرتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری ئۆرێبرۆی وڵاتی سوێد هێرشێکی چەکداری بۆ سەر مزگەوتێک ئەنجام درا و لانیکەم ٢ کەس بریندار بوون.
لە شارۆچکەی سندرگەی پارێزگای بالیکەسیری وڵاتی تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ رووی دا.
وێنە ئاسمانییەکان کە لە غەززە گیراون، ڕادەی جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر لە غەززە ئاشکرا دەکەن.