ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦١ هەزار و ٥٩٩ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٥٩٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٥ هەزار و ٨٨ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ١٠٠ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٥١٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٦١ هەزار و ٥٩٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٥٥ هەزار و ٨٨ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری ئۆرێبرۆی وڵاتی سوێد هێرشێکی چەکداری بۆ سەر مزگەوتێک ئەنجام درا و لانیکەم ٢ کەس بریندار بوون.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند کە دوو شوێنی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەی دۆنێتسک گرتووە.
لە شارۆچکەی سندرگەی پارێزگای بالیکەسیری وڵاتی تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ رووی دا.
وێنە ئاسمانییەکان کە لە غەززە گیراون، ڕادەی جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر لە غەززە ئاشکرا دەکەن.