لە هیندستان لە ئەنجامی ڕوخانی دیوارێک ٧ کەس مردن

لە شاری دەلهی وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی ڕوخانی دیوارێک ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە بەهۆی بارینی باران لە ناوچەی هاری ناگاری دەلهی باشووری ڕۆژهەڵات رووی دا.
بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسانی وڵات، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا کە ٢یان ئافرەت و ٢یان منداڵی کچ بوون.
تەواوی قوربانییەکان کرێکار بوون و دۆخی هەنێک لە بریندارەکان سەختە.
ئاوشواریا شارما فەرماندەی پۆلیس راگەیاند، "دیوارەکە بەهۆی باران ڕوخا. تیمەکانی فڕیاگوزاری گیرخواردووانیان ڕزگار کرد و بۆ ڕێگری کردن لە زیانی گیانی زیاتر ئەوانەی لە ناوچەکە دەژیان لە ناوچەکە دوور خڕاون."
هەروەها ئەمڕۆ لە ئەنجامی دەرکەوتنی ئاگر لە ناو نەخۆشخانەیەک لە وڵات کەسێک گیانی لەدەستدا و ١١ کەسیش بە برینداری گواسترانەوە نەخۆشخانە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمریکا رایگەیاند کە ئاسمانی ناوچەکە بە شێوەیەکی کاتی دادەخات بەهۆی لوتکەی گرنگی پوتین و ترامپ کە بڕیارە لە ١٥ی ئاب لە ئەنکۆراجی پایتەختی ئالاسکا بەڕێوەبچێت.
کاربەدەستانی تەندروستی لە غەززە دەڵێن نەخۆشخانەکان پڕ بوونەتە و کەمی ئاوی پاک و خۆراک، هەزاران منداڵ دەخاتە دۆخێکی ناجێگیرەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٥٩٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٥ هەزار و ٨٨ کەس.
رژێمی سەهیۆنی ١٠ ئەسیری فەلەستینی کە لە کاتی هێرشە بەردەوامەکانی سەر غەززە دەستبەسەر کرابوون ئازاد کرد. ئەو ئەسیرانە ئازادکراوانە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.