رژێمی داگیرکەر ١٠ ئەسیری فەلەستینی لە غەززە ئازاد کرد

رژێمی سەهیۆنی ١٠ ئەسیری فەلەستینی کە لە کاتی هێرشە بەردەوامەکانی سەر غەززە دەستبەسەر کرابوون ئازاد کرد. ئەو ئەسیرانە ئازادکراوانە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
هێزە داگیرکەرەکان ئەمڕۆ ١٠ بەندکراوی فەلەستینییان لە غەززە ئازاد کرد. ئەوان لە کاتی کۆمەڵکوژی و شەڕی سیستماتیکیدا کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی پێکردبوو، دەستبەسەر کرابوون.
ئەسیرانی ئازادکراو لە نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا لە دەیر بەلەح پشکنینی پزیشکییان بۆ کراوە. دەسەڵاتداران ڕایانگەیاندووە، ئەو ئەسیرانە لە دۆخێکی سەختدا ڕاگیراون و تووشی کێشەی تەندروستیی سەخت بوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی تیمی مافی فەلەستینییەکان، رژێمی سەهیۆنی تا ئێستا نزیکەی ١٨ هەزار و ٥٠٠ فەلەستینی دەستبەسەر کردووە.
نزیکەی هەزار و ٧٤٧ کەس کە لە غەززە بە دیل گیراون لە کەمپە سەربازییەکان ڕاگیراون، کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مافی پاراستنیان لێ زەوت کراوە، چونکە وەک "چەکداری بیانی" تۆماڕ کراون.
ئیفادەی زیندانییە ئازادکراوەکان پێشێلکاریی جددی مافەکانی مرۆڤیان ڕاگەیاندووە، لەوانە ئەشکەنجەدان، مامەڵەی خراپ، پشتگوێخستنی پزیشکی، زیندانیکردنی تاکەکەسی و بێبەشکردنی خۆراک و چاودێری تەندروستی. دەوترێت ئەم کارانە لە ژێر ڕەزامەندی ڕاستەوخۆ و چاودێریی بەرپرسانی باڵای رژێمی داگیرکەردا ئەنجام دراون.
شارەزایانی یاسای نێودەوڵەتی جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم پێشێلکارییانە پێشێلکردنی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە جیاوازەکانن، بەتایبەتی ڕێککەوتننامەی جنێڤ، تەنانەت دەتوانێت تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی پێکبهێنێت. بەڵام بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەم پرسەدا لەگەڵ پشتیوانی ئاشکرای وڵاتانی ڕۆژئاوا لە رژێمی داگیرکەر ڕەخنەی زۆری لێ گیراوە.
بەپێی دوایین داتاکان، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە لانیکەم ٧٥ ئەسیر لە زیندانە داگیرکەرەکاندا شەهید بوون، چل و شەشیان خەڵکی غەززە و ئەوانی دیکە خەڵکی ناوچەکانی دیکە بوون. لە کاتێکدا ناسنامە و بارودۆخی مردنی زۆربەی شەهیدەکان بە نهێنی دەهێڵرێتەوە، هەندێکیان بە ئاشکرا کوژراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی دانیشتوانی تورکیا گەشتە ٨٥ ملیۆن و ٨٢٤ هەزار و ٨٥٤ کەس کە لە سەدا ٥٠.٠١یان پیاو و لە سەدا ٤٩.٩٩یان ئافرەتن.
لە کاتێکدا هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی بە چەندین ئۆتۆمبێل و سەربازەوە دزەیان کردە ناو لادێکانی قونەیترە و دەرعا لە سوریا، هەروەها فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان بەسەر ئاسمانی سوەیدا لە باشووری دیمەشق فڕی. هەروەها داگیرکەران بەشێک لە سڤیلەکانی سوریاشیان بەدیل گرتووە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند کە بە هۆی تۆمەتی توندوتیژی ڕەگەزی لە دژی زیندانیانی فەلەستینی هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی لە ڕاپۆڕتی داهاتوودا لیستی دەستدرێژی ڕەگەزی زیاد دەکەن.
ئیێل زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای رژێمی سەهیۆنی ڕایگەیاند، بنەماڵەی نەتانیاهۆ هەوڵی دوورخستنەوەی ناوبراو لە پۆستەکەی دەدەن، چونکە دژایەتی داگیرکردنی تەواوی کەرتی غەززە دەکات.