رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر لوبنان: شەهیدێک، ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون

شەوی ڕابردوو زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی لە لایەن فڕۆکە داگیرکەرەکانەوە بۆ سەر شارۆچکەکانی دەیر سەریان و زوتار لە باشووری لوبنان و هەروەها لە دەوروبەری ڕووباری لیتانی، کەسێک کوژرا و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی نیشتمانیی لوبنان، هێرشە ئاسمانییەکانی داگیرکەران گەراجی ئۆتۆمبێل و کەرەستەی بیناسازییان لە شارۆچکەی دەیر سەریان لە پارێزگای نەباتیە کردە ئامانج. گەراجەکە لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوون بووە و لە ئەنجامدا برینداری لێکەوتووەتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوە لوبنانییەکان، هێرشەکان بووەتە هۆی کوژرانی کەسێکی سوری و برینداربوونی لوبنانییەک و سوورییەکی دیکە. ئەو کەسانە لە گەراجێکی ئۆتۆمبێل لە دەیر سەریان کاریان دەکرد کە شەوی پێشتر فڕۆکە داگیرکەرەکان بۆردومانیان کردبوو.
هەروەها ڕاگەیەندرا کە فڕۆکە داگیرکەرەکان ناوچەکانی بەدرێژایی ڕووباری لیتانی لە بەشی باکووری دەیر سەریان کردۆتە ئامانج. بەپێی زانیارییەکان بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تیمەکانی ئەمبولانس بە سەختی گەیشتوونەتە ناوچەکە.
لە ناوچەی نەباتیە، فڕۆکە جەنگییەکانی سەهیۆنی زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانییان دەستپێکرد و ناوچەی نێوان شارۆچکەکانی زوتار، یەحموور ئەلشەکیف و ئەدشیت ئەلقوسەیریان کردە ئامانج.
لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژی چوارشەممەدا، لە هێرشی ئاسمانی سەهیۆنییەکان بۆ سەر شارۆچکەی تولین کەسێک شەهید بوو و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
رژێمی داگیرکەر لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ هێرشی کردە سەر لوبنان و لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤دا بەرەو شەڕێکی تەواو پەرەی سەند و لەم شەڕەدا زیاتر لە چوار هەزار کەس شەهید بوون و نزیکەی ١٧ هەزار کەسیش بریندار بوون.
ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان حزب الله و رژێمی داگیرکەر لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام داگیرکاری زیاتر لە ٣ هەزار جار پێشێلی کرد. بەپێی داتا فەرمییەکان، ئەم پێشێلکارییانە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ٢٦٩ کەس و برینداربوونی ٥٦٨ کەس.
سوپای داگیرکەر بە سەرپێچیکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست، کشانەوەی بەشێکی لە باشووری لوبنان ئەنجامداوە و لە هەمان کاتدا بەردەوامە لە دەستبەسەرداگرتنی پێنج گردی لوبنانی کە لە دوایین جەنگدا داگیری کردبوو.
بڕیارە ئەمڕۆ حکومەتی لوبنان کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات و تاوتوێی ئەو ڕەشنووسی ڕێککەوتنە بکات کە لەلایەن تۆم براک، نوێنەری ئەمریکا سەبارەت بە وەستاندنی شەڕی نێوان لوبنان و داگیرکەری خراوەتەڕوو.
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، حکومەتی لوبنان بڕیاریدا کە سوپای لوبنان پلانێک ئامادە بکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە چەکەکان تەنها تا کۆتایی ئەمساڵ لە دەستی دەوڵەتدا دەبن و تا کۆتایی مانگ پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن.
پۆڵ مارکوس، وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند، ڕەشنووسی ئەمریکا بە وردی لێکۆڵینەوە دەکرێت و حکومەت مافی خۆیەتی گۆڕانکاری تێدا بکات. مارکوس ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای وڵات دەتوانێت پێشنیارەکان پێشکەش بکات بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانە، کە دەبێتە هۆی مسۆگەرکردنی کۆنترۆڵی دەوڵەت لەسەر چەک.
لە بەرامبەردا حزب الله بڕیاری حکومەتی بۆ ئامادەکردنی پلانی کۆنتڕۆڵکردنی چەک تا کۆتایی ئەمساڵ لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە بە "هەڵەیەکی گەورە" وەسفکرد.
لە بەیاننامەیەکدا کە سەبارەت بە کۆبوونەوەی حکومەت بڵاویکردووەتەوە، حزب الله ڕایگەیاندووە کە ئەم بڕیارە لە ئەنجامی سەپاندنەکانی نوێنەری ئەمریکا دراوە و لە خزمەتی بەرژەوەندی داگیرکەریدا بووە و لوبنانی بێ بەرگری کردووە.
لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی جەزیرە، غالیب ئەبو زەینەب ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی حزب الله جەختی لەوە کردەوە کە هەموو کەناڵەکانی گفتوگۆ لەناو حزب الله-دا کراوەن و ڕایگەیاند، بڕیارەکەی حکومەت لە هەموو پرسەکانی ناو بازنەی گفتوگۆ تێدەپەڕێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەپێی زانیارییەکان لە هێرشەکەی بنکەی سەربازی فۆرت ستیوارت لە ویلایەتی جۆرجیا لە ئەمریکا، ٥ سەربازی ئەمریکی تەقەیان لێکراوە.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی راگەیاند، لە تەواوی ویلایەتی سوودان (١٨ ویلایەت) حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا تۆماڕ کراوە.
ئاشکرا بووە کە بەریتانیا کە ڕایگەیاند کە دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت، لەسەر ئەو زەمینە ئۆپڕاسیۆنانە ئەنجام دەدات کە خزمەت بە رژێمی داگیرکەر دەکات.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٢٥٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٢ هەزار و ٤٥ کەس.