ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: لە سوودان زیاتر لە ٩٦ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا تۆماڕ کرا

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی راگەیاند، لە تەواوی ویلایەتی سوودان (١٨ ویلایەت) حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا تۆماڕ کراوە.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی راگەیاند، لە وڵاتی سوودان کە شەڕی ناوخۆی زیاتر لە ٢ ساڵە بەردەوامە لە مانگی ئابی ٢٠٢٤ـەوە زیاتر لە ٩٦ حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا تۆماڕ کراوە.
ڕێکخراوەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە ململانێ، سودان یەکێک لە گەورەترین قەیرانە مرۆییەکانی جیهان بەخۆیەوە دەبینێت، کە بە نەخۆشی و برسێتی و ئاوارەیی تایبەتمەندە. لە بەیاننامەکەدا جەختیش کراوەتەوە کە نەخۆشی سورێژە و مەلاریا بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە.
وەزارەتی تەندروستی سوودان هەروەها بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەکدا ٢ هەزار و ٣٤٥ حاڵەتی نوێی کۆلێرا و ٢١ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماڕ کراوە. بەمەش کۆی گشتی ژمارەی تووشبووان لە مانگی ئابی ٢٠٢٤ەوە گەیشتە ٩٦ هەزار و ٦٨١ کەس.
هاوکات سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) هۆشدارییەکی جددی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، زیاتر لە ٦٤٠ هەزار منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵ مەترسیی توندوتیژی و برسێتی و نەخۆشییان لەسەرە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا لە ویلایەتی دارفۆری باکوور لە ڕۆژئاوای سوودان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەپێی زانیارییەکان لە هێرشەکەی بنکەی سەربازی فۆرت ستیوارت لە ویلایەتی جۆرجیا لە ئەمریکا، ٥ سەربازی ئەمریکی تەقەیان لێکراوە.
ئاشکرا بووە کە بەریتانیا کە ڕایگەیاند کە دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت، لەسەر ئەو زەمینە ئۆپڕاسیۆنانە ئەنجام دەدات کە خزمەت بە رژێمی داگیرکەر دەکات.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٢٥٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٢ هەزار و ٤٥ کەس.