رووسیا: ئۆکرانیا ڕەتیدەکاتەوە هەزار سەربازی ئەسیر ئاڵوگۆڕ بکات

رووسیا ڕایگەیاند، ئۆکرانیا ڕەتیکردەوە هەزار سەربازی ئەسیر ئاڵوگۆڕ بکات.
ڤلادیمێر مەدینسکی، ڕاوێژکاری ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک رووسیا کە سەرۆکایەتی شاندی رووسیای کرد لە دانوستانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا لە ئیستانبول، ڕایگەیاند کە ئۆکرانیا ڕەتیکردەوە هەزار سەربازی ئەسیر ئاڵوگۆڕ بکات.
مەدینسکی ڕەخنەی لە ئۆکرانیا گرت بەهۆی خاوکردنەوەی پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردن و وتی "کیێڤ ڕەتیدەکاتەوە هەزار سەربازی ئۆکرانیا ئاڵوگۆڕ بکات، هەر بۆیە خولی دووەمی ئاڵوگۆڕکردن قورس بوو، تەنانەت خولی سێیەمیش دەستیپێنەکردووە."
خولی سێیەمی دانوستانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا ڕۆژی ٢٣ی تەمووز لە ئیستانبول بەڕێوەچوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٢٥٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٢ هەزار و ٤٥ کەس.
ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا و دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە چەند ڕۆژی کۆتاییدا کۆبوونەوەیەک ڕێکدەخەن.
شەوی ڕابردوو زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی لە لایەن فڕۆکە داگیرکەرەکانەوە بۆ سەر شارۆچکەکانی دەیر سەریان و زوتار لە باشووری لوبنان و هەروەها لە دەوروبەری ڕووباری لیتانی، کەسێک کوژرا و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.