ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦٠ هەزار و ٣٣٢ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ٣٣٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٧ هەزار و ٦٤٣ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٨٣ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٥٥٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٦٠ هەزار و ٣٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٤٧ هەزار و ٦٤٣ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتانی مەغریب، مۆریتانیا و یەمەن دەیان هەزار کەس بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەر لە غەززە ڕژانە سەر شەقامەکان.
لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە لە زیندانەکانی رژێمی داگیرکەر ٧٥ فەلەستینی شەهید بوونەتە. ٤٦ کەس لە ئەسیرە شەهیدەکان خەڵکی غەززەن و سەرئەنجامی ژمارەیەکی زۆر ئەسیر نازانرێت.
بەهۆی بارانبارینی زۆر لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا باری نائاسایی لە نیویۆرک و نیوجرسی ڕاگەیەندرا.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر خاڵی دابەشکردنی هاوکاری و خێمەی پەنابەرانی فەلەستینی ٢٢ فەلەستینی شەهید بوون.