لە زیندانەکانی سەهیۆنییەکان ٧٥ فەلەستینی شەهید بوون

لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە لە زیندانەکانی رژێمی داگیرکەر ٧٥ فەلەستینی شەهید بوونەتە. ٤٦ کەس لە ئەسیرە شەهیدەکان خەڵکی غەززەن و سەرئەنجامی ژمارەیەکی زۆر ئەسیر نازانرێت.
ئۆفیسی میدیایی ئەسیرەکان راگەیاند، لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە لە زیندانەکانی رژێمی داگیرکەر ٧٥ فەلەستینی شەهید بوونەتە. ٤٦ کەس لە ئەسیرە شەهیدەکان خەڵکی غەززەن و سەرئەنجامی ژمارەیەکی زۆر ئەسیر نازانرێت.
بە پێی راگەیەندراوەکە، ئەسیرە فەلەستینییەکان تووشی هەموو جۆرە ئەشکەنجە و بێ دەرمانی دەبن و رژێمی داگیرکەر بۆ شاردنەوەی دۆخەکە ڕێگە بە پشکنینە نێودەوڵەتییەکان نادات.
ئۆفیسەکە جەختی لەوە کرد کە ئەمانە تەنها هەژمارەیەک نین بەلکو هەر یەکێکیان مرۆڤێکن و فەریادی کەسێکن بانگێشتی ویژدانی دونیا دەکەن.
ئەم ئامارانە نیشان دەدەن کە رژێمی داگیرکەر لە زیندانیش بەردەوامە لە هەوڵەکان بۆ لەناوبردنی گەلی مەزلوومی غەززە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ناوچەی ماچالی وڵاتی شیلی لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی مس کەسێک گیانی لەدەستدا و ٥ کەسیش بێ سەروشوێن بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ٤٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٨ هەزار و ٧٢٢ کەس.
چەتەکانی جولەکە لە شارەکانی ئەریحا و سەلفیت و ئەلخەلیل، هێرشیان کردە سەر ماڵ و زەوی فەلەستینییەکان، لە هەمان کاتدا هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر چەندین ناوچە و ماڵیان تاڵان کرد و دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکاندا گرت.
گرکانی لیوۆتۆبی لاکی-لاکی لە ئەندەنۆسیا ١ی ئابی ٢٠٢٥ کاتژمێر ٢٠:٤٨ تەقیەوە.