ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٩ هەزار و ٥٨٧ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٥٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٣ هەزار و ٤٩٨ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٨٩ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٤٥٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٩ هەزار و ٥٨٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٤٣ هەزار و ٤٩٨ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٧٣٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٤ هەزار و ٤٧٧ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر و رێگریکردن لە گواستنەوەی خۆراک و دەرمان بۆ ناو غەززە ١٢٤ کەس بەهۆی برسێتی شەهید بوون کە ٨٤یان منداڵن.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی و رێگری کردن لە گواستنەوەی هاوکارییەکان بۆ ناو غەززە زیاتر لە ١٠٠ هەزار منداڵی غەززەیی ڕووبەڕووی مەرگ بوونەتەوە. بەرپرسانی تەندروستی هۆشداری دەدەن کە لە چەند ڕۆژی دەهاتوودا "کۆمەڵکوژیێکی منداڵ" رووی بدات.
گوتەرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، منداڵەکان لە غەززە بەهۆی برسێتی "ئیتر دەیانەوێت بچنە بەهشت چونکە لەوێ لانیکەم خواردن هەیە."