ئێوارەی ئەمڕۆ شاندەکانی رووسیا و ئۆکرانیا لە ئیستانبوول کۆدەبنەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شاندەکانی رووسیا و ئۆکرانیا لە ئیستانبوول دەست بە دانوستانەکان دەکەن و کۆبوونەوەکەش بە سەرۆکایەتی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بەڕێوەدەچێت.
خولی سێیەمی دانوستانەکانی شاندەکانی رووسیا و ئۆکرانیا لە ٢٣ی تەمموز لە کۆشکی چەراغان لە ئیستانبوول دەست پێدەکات.
لە کۆبوونەوەکەدا کە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا سەرپەرشتی دەکات و بڕیارە ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) و جەنەراڵ مەتین گوراک سەرۆکی ئەرکانی گشتیی تورکیا بەشداری بکەن.
شاندێکی ئۆکرانیا بۆ بەشداریکردن لەو دانوستانانەی کە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئیستانبوول بەڕێوەبچێت، گەیشتە تورکیا.
تەوەری سەرەکیی دانوستانەکانی رووسیا و ئۆکرانیا کە بڕیارە لە ئیستانبوول بەڕێوە بچێت، ڕەشنووسی یاداشت و ئاڵوگۆڕی بیروڕا دەبێت.
دوابەدوای دوو خولی دانوستان لە ئەستەنبوڵ لە ١٦ی ئایار و ٢ی حوزەیران، رووسیا و ئۆکرانیا ڕێککەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان بەپێی فۆرمولەی "هەزار بۆ هەزار" و گەڕانەوەی دەستگیرکراوانی نەخۆشی سەخت و گەنج (کەمتر لە ٢٥ ساڵ) بە فۆرماتێکی "هەموو بۆ هەمووان" – لانیکەم هەزار کەس لە هەر لایەکەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەیەکی زۆر لە زانایان لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە، فەتوای "جیهادی بەرگری"یان بە واجب ناساند.
لە ئەنجامی دوو هێرشی چەکداری لە ویلایەتی پلاتوای وڵاتی نێجیریا ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە هێرشە توندەکانی کەرتی غەززەدا لانیکەم ٥٢ فەلەستینی شەهید بوون کە هاوڵاتی مەدەنی چاوەڕوانی هاوکاری بوون. زیاتر لە ٢٥٠ کەس بریندار بوون.
٢ فەلەستینی لە نزیک ئەلخەلیل و بەیت لەحم تەقەیان لێکرا و کوژران. تەرمی هەردوو شەهید لەلایەن رژێمی سەهیۆنییەوە دەستی بەسەردا گیرا.