رژێمی داگیرکەر لە بەیانییەوە تا ئێستا ٣١ فەلەستینی شەهید کردووە

بە هۆی هێرشی ئاسمانی و زەمینی رژێمی سەهیۆنی کە لە سەعاتەکانی بەرەبەیانەوە دەستیپێکردووە، لانیکەم ٣١ فەلەستینی شەهید بووە و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
داگیرکەران خەڵکی مەدەنییان کردە ئامانج کە لە خاڵێکی دابەشکردنی یارمەتییەکان لە ناوچەی وادی غەززە لە ناوەڕاستی غەززە چاوەڕێی بوون. لەو هێرشەدا ٤ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
لە باشوور، رژێمی داگیرکەر خاڵێکی کۆبوونەوەی مەدەنی لە شارۆچکەی بەنی سوهەیلە لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس بۆردومان کرد و بەهۆیەوە ٣ کەس شەهید و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون. بەهەمان شێوە رژێمی داگیرکەر تەقەی لە ناوەندی فریاگوزاری شاکوش لە باکوری رەفەح کردووە و بەهۆیەوە ٢ کەس شەهید بوون و دەیان هاوڵاتی مەدەنیش بریندار بوون.
لە ناوچەی ئوم زوهیر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دەیر ئەلبەلاح، فەلەستینییەک دوای ئەوەی لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی رژێمی داگیرکەر کرایە ئامانج، شەهید بوو. هەروەها کەسێکی دیکە لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە شەقامی بیستەم لە کەمپی پەنابەرانی نوسەیرات کوژرا.
وەک دەزانرێت رژێمی سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە شەڕی جینۆساید لە غەززە بەڕێوە دەبات. ئەم شەڕە پراکتیزەی نامرۆڤانەی وەک بۆردومانکردنی نیشتەجێبوونی مەدەنییەکان، برسیکردنی زۆرەملێ، ئاوارەبوونی زۆرەملێ و تێکدانی بە ئەنقەستی ژێرخانی غەززە لەخۆدەگرێت.
لەم هێرشە دڕندانەیەدا کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە، زیاتر لە ٢٠١ هەزار کەس شەهید یان بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەیەکی زۆر لە زانایان لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە، فەتوای "جیهادی بەرگری"یان بە واجب ناساند.
لە ئەنجامی دوو هێرشی چەکداری لە ویلایەتی پلاتوای وڵاتی نێجیریا ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە هێرشە توندەکانی کەرتی غەززەدا لانیکەم ٥٢ فەلەستینی شەهید بوون کە هاوڵاتی مەدەنی چاوەڕوانی هاوکاری بوون. زیاتر لە ٢٥٠ کەس بریندار بوون.
٢ فەلەستینی لە نزیک ئەلخەلیل و بەیت لەحم تەقەیان لێکرا و کوژران. تەرمی هەردوو شەهید لەلایەن رژێمی سەهیۆنییەوە دەستی بەسەردا گیرا.