هێرشی ئێران بۆ سەر پاڵاوگەی حەفیا ٢٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە

کۆمپانیای "بازان گروپ"ـی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە بەهۆی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر پاڵاوگەی نەوت و شەریکەکانی لە کەنداوی حەفیا ١٥٠-٢٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەتووە.
کۆمپانیاکە لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد کە دەستپێکردنی چالاکییەکانی چاکسازی ١٦٠ ملیۆن شەکەل (نزیکەی ٤٨ ملیۆن دۆلار) پارەیان لە بۆرسەی تەلئەبیب وەرگرتووە. کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم پارەیە بە تەواوی زیانەکانی ڕاستەوخۆ ناگرێتەوە، بەڵام لەگەڵ سندوقی قەرەبووکردنەوە کاردەکات بۆ دابینکردنی قەرەبووی زیاتر وەک بەشێک لە هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە.
ئامانجی هێرشەکە یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبای پاڵاوگەکە بوو کە بەرپرسیارە لە بەرهەمهێنانی هەڵم و کارەبا. ئەم یەکەیە بۆ بەڕێوەبردنی دامەزراوەکە پێویستە. کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا هەڵسەنگاندنی زیانەکان لە قۆناغی هەڵسەنگاندنی سەرەتاییدایە و لەسەر بنەمای زانیارییە بەردەستەکان و پلانی بازرگانی ئێستایە.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستپێکردنەوەی کارەکانی دوای داخستنی کتوپڕ بەهۆی هۆکارێکی دەرەکییەوە پرۆسەیەکی زۆر ئاڵۆزە و تێچوون و قەرەبووی کۆتایی کە دەبێت وەربگیرێت تا ئێستا نادیارە.
لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێراندا ئیدعا کرا کە تەنها ٣ داگیرکەر کوژران. کاتێک بەشێک لە بیناکە داڕما، لە یەکێک لە ژوورە پارێزراوەکانی ناوەوەی دامەزراوەکەدا گیریان خواردبوو و لە ژێر داروپەردوودا گیریان خوارد و بەر دوکەڵی زۆر و پلەی گەرمی بەرز کەوتن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری کوئیسلاندی وڵاتی ئوسترالیا لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٨ هەزار و ٨٩٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٠ هەزار و ٩٨٠ کەس.
لە وڵاتی ئەندەنۆسیا لە ناو کەشتیێکدا ئاگر دەرکەوت و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
سەدان جولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر دووبارە هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.