رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە: ٧٤ شەهید

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٤ فەلەستینی شەهید بوون. هێرشەکان بە پلەی یەکەم ماڵەکان و ئەو ناوچانەی کە خەڵکی مەدەنی چاوەڕێی یارمەتییەکان تێیدا کۆدەبنەوە و چادرەکانی پەنابەرانیان کردۆتە ئامانج.
هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە ٦٤٩ ڕۆژە بەردەوامە.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٤ فەلەستینی شەهید بوون کە ٥١ کەسیان لە بۆردومانەکانی شاری غەززە گیانیان لەدەستدا.
هێرشەکان بە تایبەتی ماڵەکان و ئەو ناوچانەی کە خەڵکی مەدەنی چاوەڕێی یارمەتییەکان تێیدا کۆدەبوونەوە و چادرەکانی پەنابەرانیان کردە ئامانج.
لەو بۆردومانانەی کە لە ناوچەکانی وەک کەمپی پەنابەرانی شاتی، توفاح، زەیتون، شێخ رضوان و دەرەج ئەنجام درا، ژمارەیەکی زۆر فەلەستینی شەهید بوون.
لە نێو ئەو کەسانەی لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا شەهید بوون، منداڵ و ئافرەتیش هەبوون.
بە ئامانجگرتنی ئەو هاووڵاتییە مەدەنیانەی کە لە دەوروبەری ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکان چاوەڕوانن، گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان نزیکە لە مەحاڵ.
ئەم هێرشانە کە لە باکوورەوە تا باشووری غەززە درێژدەبنەوە، ڕێگری لە خەڵکی مەدەنی دەکرێت بۆ دۆزینەوەی ناوچەی سەلامەت و دەستڕاگەیشتن بە پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک شوێنی حەوانەوە، خۆراک و دەرمان دەبڕن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی باران بارینی وەرزی گەرما و لافاوێکی خێرا لە پاکستان ١١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٥٧٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٩ هەزار و ٦٠٧ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر لە کەمینەکانی دابەشکردنی هاوکاری لە باشووری خان یونس ٢١ کەس شەهید بوون کە ١٥یان بەهۆی گازی ژەهراوی گیانیان لەدەستدا.
سەرییەکانی قودس راگەیاند، سەربازێکی داگیرکەر کە لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس هەوڵی دەستبەسەر کردنی درا، بەهۆی تەقەی سەهیۆنیەکانەوە کوژراوە و هەندێک موجاهیدیش شەهید بوون.