لە غەززە دوو ڕۆژنامەنووسی دیکە شەهید بوون

لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە ٢٣١ ڕۆژنامەنووس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە دوو ڕۆژنامەنووسی دیکە بە ناوەکانی فادی خەلیف و حوسام ساڵح عەدلونی شەهید بوون.
فادی خەلیفە دوای هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر گەڕەکی زەیتوون لە شاری غەززە کاتێک خانووکەی کۆنترۆل دەکرد تووشی هێرشی داگیرکەران بوو و شەهید بوو.
لە ئەنجامی هێرشێکی دیکە بۆ سەر خێمەیەک لە ناوچەی قەرارە لە باکووری خان یونس ڕۆژنامەنووس حوسام ساڵح عەدلونی و هاوسەرەکەی و ٣ منداڵەکەی شەهید بوون.
بەم شێوەیە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە ٢٣١ ڕۆژنامەنووس شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٦٤٦ ڕۆژە بێ راوەستان بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە. هەروەها گەماڕۆیێکی توندی بە سەر غەززە سەپاندووە و مرۆڤەکان بەهۆی برسێتی شەهید دەبن.
دوێنێ لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٩٢ کەس شەهید بوبوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی باران بارینی وەرزی گەرما و لافاوێکی خێرا لە پاکستان ١١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٥٧٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٩ هەزار و ٦٠٧ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر لە کەمینەکانی دابەشکردنی هاوکاری لە باشووری خان یونس ٢١ کەس شەهید بوون کە ١٥یان بەهۆی گازی ژەهراوی گیانیان لەدەستدا.
سەرییەکانی قودس راگەیاند، سەربازێکی داگیرکەر کە لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس هەوڵی دەستبەسەر کردنی درا، بەهۆی تەقەی سەهیۆنیەکانەوە کوژراوە و هەندێک موجاهیدیش شەهید بوون.