٣٠ ساڵ بە سەر جینۆساید و کۆمەڵکوژی سربرێنیتسا لە بۆسنا تێپەڕی

٣٠ ساڵ لەمەوبەر لە ناوەڕاستی ئەوڕوپا لە لایەن سڕبەکان کۆمەڵکوژی گەورە لە بۆسنا ئەنجام درا تاکو ئێستا ئەو برینە ساڕێژ نەکراوە.
٣٠ ساڵ لەمەو بەر لە ناوەڕاستی ئەوڕوپا لە لایەن سڕبەکان کۆمەڵکوژی گەورە لە بۆسنا ئەنجام درا تاکو ئێستا ئەو برینە ساڕێژ نەکراوە. تا ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ گۆڕی بە کۆمەڵ و تەرمی زیاتر لە ١٣ هەزار کەس دۆزرایەوە.
لە کۆمەڵکوژی سربرێنیتسا زیاتر لە ٨ هەزار مسوڵمان لە بۆسنا لە لایەن سڕبە وەحشیەکان کوژران، ٣٠ ساڵ بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیە تێپەڕی، بەڵام ئازارەکانی بەردەوامن. لە دوای جەنگی جیهانی دووەم لە ئەوڕوپا بە گەورەترین کارەسات دادەنرێت.
لە ١١ی تەموزی ساڵی ١٩٩٥ هێزەکان لە ژێر فرمانی ڕاتکۆ ملادیجی سڕبی بون سربرێنیتسا کە لە ڕۆژهەڵاتی بوسنا هەرسەک بوو، هەرەوها لە ژێر پاراستنی نەتەوە یەکگروەکان بوو داگیر کرا. لەو کەمپە زیاتر لە ٣٥ هەزار بۆشناق هەبوو، سڕبەکان بێ جیاوازکاری لە نیوان منداڵ و ئافرەت و گەنج و پیر هەموویان بە ئۆتۆمبێلەکان گواستەوە شوێنەکانی کوشتن.
سربرێنیتسا لە لایەن نەتەوە یەکگرتوەکان وەک هەرێمێکی گرنگ دیاری کرابوو. دوای داگیر کردنی بە هەزاران بۆشناق لە لایەن هێزی هۆڵەندا ون کرابوون. دواتر ئەو کەسانەی لای هێزی هۆڵەندا بوون درانە دەست هێزی سڕب. لەو شوێنەی لایەن نەتەوە یەکگرتوەکان ڕادەست کرا، لە ماوەی ٣ ڕۆژدا ٨ هەزار و ٣٤٢ بۆسنایی کوژران. نەتەوە یەکگرتوەکان و ئەوڕوپا تەنها تەماشای ئەو ڕەوشەیان کرد، بە شێوەیەکی گشتی لە شەڕی ٣ ساڵەی بۆسنا ١٠٠ هەزار مرۆڤ کوژران.
لەگەل ئەوەی ٢٤ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی سربرێنیتسا تێپەڕی، بەڵام کەسانێک تاکو ئێستاش چاوەڕوانی ئازیزەکانیان دەکەن بە مردوویی یان بە زیندوویی سۆراغیان بزانن. هەروەها تاکو ئێستا تەرمی هەزار و ١٠٠ کەس دیار نییە.
ئەو کارەساتەی لە سربرێنیتسا بەرامبەر مسوڵمانەکان کراوە لە ساڵی ١٩٩٥ دادگای سزادانی نێودەوڵەتی یوگوسلاڤیا بە کۆمەڵکوژی نیشان دا. لەو کات ڕادۆڤان کارادزیجە پێشەنگی سیاسەتی سڕبەکانی بۆسنا بوو ٤٠ ساڵ سزای بەند کردنی بۆ دیاری کرا. هەروەها دادگاکە تاکو ئێستا تەنها ١٥ کەسی بەتۆمەتی کۆمەڵکوژی سربرێنیتسا بەند کردون.
شایەنی باسە کەس و کاری قوربانیەکان لە ساڵی ٢٠٠٢ لە هۆڵەندا هەوڵی یاسایان دا. دادگای لاهەی بڕیاری دا ٣ کەسی هۆڵەندی دەستیان هەبوە لە ئەنجام دانی کۆمەڵکوژی مسوڵمانەکان، داوای لە هۆڵەندا کرد قەرەبوی کەس و کاری قوربانیەکان بکات.
لە ساڵی ٢٠٠٧ دایکەکانی سربرێنیتسایی بۆ قوربانیەکان لە هەمان شوێن لە هۆڵەندا سکاڵایان تۆمار کرد کە ٦ هەزار کەس ستەمیان لێکراوە. دادگای لاهەی لە بەر ئەوەی لە کاتی داگیر کردن هۆڵەندا ٣٠٠ هاوڵاتی بۆشناقی دابووە دەست هێزی سڕب، ئەمەی بەتاوان نیشان دا.
لە ساڵی ٢٠٠٧ دیوانی نێودەوڵەتی داد ئەو کارەساتەی وەکو جینۆساید ناساند.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٨٨٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٨ هەزار و ٩٥ کەس.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر دوێنێ و ئەمڕۆ بەیانی هەڵکوتانە سەر کەناری ڕۆژئاوا و لانیکەم ١١ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
ئاسلان ئۆزدەمیر بەڕێوبەری کاروباری نووسینی گۆڤاری لەمان کە سووکایەتی بە پێغەمبەرانی خودا حەزرەتی موحەممەد و حەزرەتی مووسا کردبوو لە فڕۆکە دەستبەسەر کرا.
کازم ئەبو خەلەف وتەبێژی یونیسێف بۆ فەلەستین راگەیاند، لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە رژێمی داگیرکەر ڕۆژانە ٢٧ منداڵی کوشتووە.