عێراقچی: ئەمریکا بزانێت ئاشتیی سەقامگیر، گفتوگۆی بەڕێزانەیە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتارێکدا پێشنیاری بە ئەمریکاییەکان دا، "بواری گەیشتن بە ئاشتی پێویستی بەوەیە کە بڕیاردەرانی ئەمریکایی بەو تێگەیشنە بگەن کە تەنیا ڕێگەی سەقامگیر، گفتوگۆی بەڕێزانەیە نەک زۆرەملێ."
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی ئینگلیزیی "فایننەیشنەڵ تایمز"، ڕوانییە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە بەتایبەت دەستدرێژیی رژیمی سەهیۆنی و ئەمریکا بۆ سەر ئێران و رایگەیاند، "لە کاتێکدا کە گفتوگۆ و دانوستانەکانی من و وتیکاف لە ماوەی ٩ هەفتەدا پێشکەوتی زۆر باشی بوو، یەکەمایەتیی سەرۆک کۆمار ترامپ بۆ ئاوەژووکردنەوەی ڕەوتی پیشەسڕینەوە و بووژانەوەی پیشەسازیی ڕوو لە دابەزینی ئەمریکا، بیانووی لە پلانی ئەتۆمیی ئێران هێنایەوە."
هەروەها وتی، "بەڵام تەنیا ٤٨ کاتژمێر بەر لە ئاڵوگۆڕکرانی پەیامە سازێنەرەکان لە خولی شەشەمی دانوستانەکاندا، رژیمی سەهیۆنی بێ هیچ بیانوویەک هێرشی کردە سەر ئێران و جگە لە بنکە ئەتۆمییە ژێر چاودێرییەکانی ئاژانس، شوێنی نیشتەجیی، نەخۆشخانە، ژێرخانە گرینگەکانی وزە و تەنانەت زیندانەکانی بوردومان کرد و زنجیرە تیرۆرێکی فەرماندە و زانایانی ئێرانی وەڕێ خست و ئەم دەستدرێژیی دڕندانە، زیانێکی گەورەی بە دیپلۆماسی گەیاند و ئەو پەیامەی گەیاند کە ئیسرائیل لە بری چارەسەریی ئاشتەواییانە، شەڕ هەڵدەبژێرێت."
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە بەرەنگاریی لێبڕاوانەی ئێران لە بەرامبەر دەستدرێژیی سەهیۆنییەکان و ناچاربوونی ئیسرائیل بۆ پەنابردنە بەر ترامپ لەپێناو ئاگربڕدا، و وتی، "ئێران پاش ئەو هەڵەی لایەنی بەرامبەر، بە دوو هێندە هوشیارییەوە دەجووڵیتەوە و ئامادەیە لە بەرامبەر هەر جۆرە هێرشێکی شیمانەیی لە داهاتوودا، هەموو توانای خۆی بۆ سڕینەوەی گومان لە توانای ئێران، ئاشکرا بکات."
عێراقچی سەبارەت بەوەی کە چۆن دەکرێت لە دۆخی ئیستادا بە هاوسەنگی و متمانە بگەین و وتی، "ئەگەرچی ئێران بە پێی پرێنسیپەکان پابەندی خۆی سەلماندبوو، بەڵام هۆکاری زۆر هەن بۆ متمانەنەکردن بە درێژەی گفتوگۆکان، هەر بۆیە دەبێت ئەمریکا ئامادەیی راستەوینەی خۆی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە بسەلمێنێت و هەڵمەتەکانی لە هەفتەکانی داهاتوودا نیشاندەری هەڵویستی ئەو لەوبارەوەیە."
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە دروشمی "یەکەم ئەمریکا"ی ترامپ بە کردەوە بۆتە "یەکەم ئیسرائیل"، راشیگەیاند، "بواری گەیشتن بە ئاشتی پێویستی بەوەیە کە بڕیاردەرانی ئەمریکایی بەو تێگەیشنە بگەن کە تەنیا ڕێگەی سەقامگیر، گفتوگۆی بەڕێزانەیە نەک زۆرەملێ."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس ئەو ئیدعانەی ڕەتکردەوە کە دوژمنی سەهیۆنی یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەکەی لە باکووری لوبنان تیرۆر کردوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٦٨٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٧ هەزار و ٤٠٩ کەس.
عیزەت ئەلریشق ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس جەختی لەوە کردەوە "غەززە تەسلیم نابێت... ئەوە بەرخۆدان دەبێت کە مەرجەکان دەسەپێنێت و هاوکێشەکان لەسەر زەوی دیاری دەکات."
لە وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی ڕوخانی پردێک لە سەر رووبارێک ٩ کەس مردن.