رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە: ١٧ شەهید

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشی کردە سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ١٧ کەس شەهید بوون.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی تەندروستی غەززە، لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەی جودە لە کەمپی پەنابەرانی شاتی لە ڕۆژئاوای شاری غەززە ١١ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر خانوویێک لە شاری دەیر بەلاح فەلەستینیێک و کوڕەکەی شەهید بوون. لە ئەنجامی هێرشێکی دیکە بە فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر خێمەی ئاوارەکان لە ڕۆژئاوای خان یونس دوو فەلەستینی شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر خانووی خانەوادەی خوروبی لە کەمپی پەنابەرانی بورەیج کەسێک شەهید بوو و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە و هەزاران کەسیش بێ سەروشوێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس ئەو ئیدعانەی ڕەتکردەوە کە دوژمنی سەهیۆنی یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەکەی لە باکووری لوبنان تیرۆر کردوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٦٨٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٧ هەزار و ٤٠٩ کەس.
عیزەت ئەلریشق ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس جەختی لەوە کردەوە "غەززە تەسلیم نابێت... ئەوە بەرخۆدان دەبێت کە مەرجەکان دەسەپێنێت و هاوکێشەکان لەسەر زەوی دیاری دەکات."
لە وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی ڕوخانی پردێک لە سەر رووبارێک ٩ کەس مردن.