قەسام بە "بەردی داوود" داگیرکەران لەناو دەبات

کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنەکانی "بەردی داوود" دژی داگیرکەرانی سەهیۆنی گرتە ڤیدیۆیەکی نوێی بڵاوکردەوە.
لە گرتە ڤیدیۆییە نوێیەکان دەردەکەون کە قەسام ئۆپڕاسیۆنی مەودای سفر لە ڕۆژهەڵاتی غەززە ئەنجام دەدات.
لە هەمان کاتدا پێکدادان لە نێوان موجاهیدەکان و هێزەکانی سەهیۆنیش رووی دەدات. داگیرکەران بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ هێرشکردنە سەر زەوی و کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکە.
لە بەیاننامەیەکدا، قەسام ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هێزە داگیرکەرانەی کە لەسەر "شەقامی ٥" جێگیر بوون، بە تۆپخانە کراونەتە ئامانج، هەروەها شەڕڤانان دوای ئۆپڕاسیۆنەکە بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.
کەتائیبی قەسام پشتڕاستی کردەوە کە لە ٣ی تەمووزی ٢٠٢٥ بە موشەکەکانی یاسین ١٠٥ بولدۆزەرێکی "دی ٩"یان لە گەڕەکی شوجاعیە کردە ئامانج.
لە گەڕەکی شوجایە، یەکەیەکی سەهیۆنی بە پێ بە دوو موشەک دژە تانک کرایە ئامانج و بە چەکی سووک تەقە لە داگیرکەران کرا.
سوپای داگیرکەر دان بەوەدا دەنێت کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە ٨٨٨ سەربازی داگیرکەر کوژراون، لەو ژمارەیەش ٤٤٤ سەربازی لە کاتی هێرشی زەمینیدا مردون.
سوپای داگیرکەر ئیدعا دەکات، ٦ هەزار و ٧٣ سەربازیان برینداربوون، کە ٩٠٥ کەسیان باری تەندروستییان سەختە.
بەڵام بەرەی بەرخۆدان جەخت لەوە دەکات ژمارەی راستی کوژراوەکانی داگیرکار زۆر زیاترە لەوەی رادەگینرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس ئەو ئیدعانەی ڕەتکردەوە کە دوژمنی سەهیۆنی یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەکەی لە باکووری لوبنان تیرۆر کردوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٦٨٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٧ هەزار و ٤٠٩ کەس.
عیزەت ئەلریشق ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس جەختی لەوە کردەوە "غەززە تەسلیم نابێت... ئەوە بەرخۆدان دەبێت کە مەرجەکان دەسەپێنێت و هاوکێشەکان لەسەر زەوی دیاری دەکات."
لە وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی ڕوخانی پردێک لە سەر رووبارێک ٩ کەس مردن.