نەتانیاهۆ دان بە پلانێکی فەزیحەدا دەنێت: ئامادەکاری بۆ کۆچی زۆرەملێی خەڵکی غەززە

بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی سەهیۆنی وتی، "ئەگەر فەلەستینییەکان بیانەوێت بمێننەوە دەتوانن بمێننەوە، بەڵام ئەگەر بیانەوێت بڕۆن، دەبێت بتوانن بچنە دەرەوە. ئێمە زۆر لە نزیکەوە لەگەڵ ئەمریکا کار لەسەر ئەم پرسە دەکەین. ئێمە نزیکین لە قانع کردنی هەندێک وڵات."
وردەکارییەکانی ئەو پلانە فەزیحەیە بۆ غەززە لە میانی دیداری دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی سەهیۆنی لە کۆشکی سپی دەرکەوت. لە لێدوانەکانیدا کە لە کاتی نانخواردنی ئێوارەدا، ترامپ و نەتانیاهۆ دانیان بەوەدا ناوە کە ئامادەکارییەکان بۆ دەرکردنی فەلەستینییەکان لە غەززە ئەنجام دەدرێن.
کاتێک نەتانیاهۆ وتی فەلەستینییەکان دەبێت "مافی"یان هەبێت لە غەززە بمێننەوە یان بڕۆن، لە ڕاستیدا هەوڵی دا بەم قسانە سیاسەتی پاکتاوی نەتەوەیی پەردەپۆشکراو شەرعیەت بدات.
نەتانیاهۆ وتی، "ئەگەر فەلەستینییەکان بیانەوێت بمێننەوە دەتوانن بمێننەوە، بەڵام ئەگەر بیانەوێت بڕۆن، پێویستە بتوانن بچنە دەرەوە، ئێمە زۆر لە نزیکەوە لەگەڵ ئەمریکا کار لەسەر ئەم بابەتە دەکەین، نزیکین لە قانع کردنی هەندێک وڵات."
ئەم قسانەی نەتانیاهۆ ئاشکرای کرد کە پلانی ناردنی خەڵکی غەززە بۆ وڵاتانی دیکە لە ڕاستیدا کاریگەر بووە. نەتانیاهۆ هەروەها ئیدیعای کرد کە پێویستە فەلەستینییەکان لە وڵاتانی دیکە نیشتەجێ بکرێنەوە "بۆ داهاتوویەکی باشتر" و رایگەیاند کە لەگەڵ ئەمریکا بەدوای ئەو دەوڵەتانەدا دەگەڕێن کە ئەم پرۆسەیە ئەنجام بدەن.
ترامپ وتی، "ئێمە لەسەر ڕێگای ئاشتیین لە غەززە، حەماسیش دەیەوێت ئاگربەست بکرێت."
ئەم لێدوانانە ئاشکرای کرد کە هاوکاری نوێی ئەمریکا و رژێمی سەهیۆنی تەنیا بە ڕاگرتنی ململانێکان سنووردار نییە، بەڵکو پلانێکی زۆر مەترسیدارتر لە ئارادایە کە ئامانجی گۆڕینی پێکهاتەی دیمۆگرافیای غەززەیە.
ترامپ پێشتر لە وتارێکیدا لە مانگی شوباتدا رایگەیاندبوو کە غەززە "دەتوانرێت لەلایەن ئەمریکاوە دەستی بەسەردا بگیرێت" و فەلەستینییەکانی ئەوێ "دەنێردرێت بۆ وڵاتانی دیکە".(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان و وتی، "هیوادارم ناچار نەبین هێرش بکەینە سەریان." ترامپ هەروەها ئیدعای ئەوەی کرد کە دەیەوێت گەلی ئێران لەسەر پێی خۆیان بوەستێتەوە و ئامانجی ئەوەیە لە کاتی گونجاودا سزاکان هەڵبگرێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٥٧٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٦ هەزار و ٨٧٩ کەس.
دوابەدوای کەمینە تێکەڵەکان لە بەیت حانون لە باکووری غەززە، ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی عیزەدین ئەلقەسام جەختی لەوە کردەوە کە سوپای داگیرکەر هەموو ڕۆژێک زیانی گیانی نوێ دەکەوێت و "بەزەحمەت سەربازەکانیان لە دۆزەخ ڕزگارکرد، بەڵام جاری داهاتوو بە دیل دەگیرێن."
ئاژانسی هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی نزیک سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (ئونروا) بانگێشتی ئاگربەستی بەپەلە بۆ غەززە کرد کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە تووشی هێرشەکانی توندی رژێمی داگیرکەر بووە.