باندە جولەکەکان هێرش دەکەنە سەر زەوییەکانی فەلەستین

باندە جولەکەکان هێرشێکی نوێیان دەستپێکرد بە ئازادکردنی بە ئەنقەست ڕەوە ئاژەڵەکان بۆ ناو باغەکانی زەیتون کە سەر بە فەلەستینییەکان بوون لە ناوچەی موسافیر یاتا لە باشووری ئەلخەلیل. باس لەوە کرا کە ئامانجی سەرەکی وێرانکردنی زەوی و زارەکان و ناچارکردنی خەڵک بۆ کۆچکردن بووە.
موسافیر یاتا کە دەکەوێتە بەشی باشووری کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو، بەردەوامە لە بوون بە گۆڕەپانی هێرشی سیستماتیکی چەتەکانی جولەکەکان. بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، کۆمەڵێک باندی جولەکە بە ئەنقەست مەڕەکانیان ئازاد کردە سەر زەوییەکانی فەلەستین و دار زەیتون و بەروبوومی عەلوەیان لەناوبرد.
بەگوێرەی سەرچاوە فەلەستینییەکان، ئەم هێرشە بەتایبەتی لە ناوچەی شوعب ئەباتم، ئامانجی دەرکردنی خەڵکی ناوچەکەیە لە زەویەکانیان و لەناو بردنی زەوییەکانە، ئەمەش بە شێوەیەکی کاریگەر مافی خاوەندارێتییان لەناو دەبات.
ئەم هێرشانە لە ژێر پاراستنی سەربازانی رژێمی سەهیۆنی ئەنجام دەدرێن و بە بەشێک لە پلانی چۆڵکردنی بەزۆری نزیک بە هەزار و ٢٠٠ فەلەستینی دانیشتووی موسافیر یەتا و گوندەکانی دەوروبەری دادەنرێت. چۆڵکردنەکان ساڵانێکە بە هۆی راگەیاندنی بەناو "ناوچەی مەشقی سەربازی" لەلایەن دادگاکانی سەهیۆنیەوە لە ڕۆژەڤ.
گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی داوایان لە خەڵکی کەناری ڕۆژئاوا کرد کە بەرەنگاریی ئەم هێرشانەی چەتەکان و داگیرکەرانی جوولەکەکان ببنەوە و کۆببنەوە. لە بەیاننامەکاندا جەخت لەوە کرایەوە کە گەلی فەلەستین واز لە خاکی خۆیان ناهێنن.
موسافیر یاتا لە ناوچەی "ج" لە ژێر ڕێککەوتنەکانی ئۆسلۆ هەڵکەوتووە و بە تەواوی لە ژێر دەسەڵاتی رژێمی سەهیۆنیدایە. ئەم ناوچەیە لە مێژە چەقی پلانە فراوانخوازییەکانی داگیرکارییە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی باران بارینی وەرزی گەرما و لافاوێکی خێرا لە پاکستان ١١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٥٧٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٩ هەزار و ٦٠٧ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر لە کەمینەکانی دابەشکردنی هاوکاری لە باشووری خان یونس ٢١ کەس شەهید بوون کە ١٥یان بەهۆی گازی ژەهراوی گیانیان لەدەستدا.
سەرییەکانی قودس راگەیاند، سەربازێکی داگیرکەر کە لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس هەوڵی دەستبەسەر کردنی درا، بەهۆی تەقەی سەهیۆنیەکانەوە کوژراوە و هەندێک موجاهیدیش شەهید بوون.