بەرخۆدانی غەززە گورزێکی نوێ لە داگیرکەران دەدات: ٣ داگیرکەر کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون

لە ئەنجامی کەمینێکی بەرخۆدان لە خان یونس و بەیت حانون لانیکەم ٣ سەربازی سەهیۆنی کوژران. چۆڵکردنی بریندارەکان چەندین کاتژمێر خایاند.
گرووپەکانی خۆڕاگری بەردەوامن لە لێدانی قورس لە سوپای داگیرکەر. ئەمڕۆ لانیکەم ٣ سەربازی داگیرکەر لە کەمینی بەرخۆدان دانابوو کوژران و سەربازێکی زۆریش بریندار بوون.
بەگوێرەی ڕۆژنامەوانی داگیرکەر، تانکێکی سەر بە سوپای داگیرکەر لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس بە مووشەکی دژە تانک لەلایەن بەرخۆدانەکانەوە کراوەتە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ سەربازی "لیوای گۆڵانی" کوژران، هەروەها لە هەوڵێکی ٥ کاتژمێریدا توانیان سەربازە بریندارەکان لە ناوچەکە دووربخرێنەوە.
لە لایەکی دیکەوە باس لەوە کرا کە سەربازێکی دیکەی داگیرکەر لە شەڕ و پێکدادانەکانی بەیت حانون لە باکووری کەرتی غەززە کوژراوە. باس لەوە کرا کە لە سەعاتەکانی بەرەبەیانەوە "رووداوێکی سەختی ئەمنی" لە ناوچەکەدا رووی داوە و لە کاتی رووداوەکەدا هەلیکۆپتەرەکانی سەر بە رژێمی سەهیۆنی بە چڕی بۆردومانی ناوچەکەیان کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عەلی محەممەد ناعینی وتەبێژی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، "ئێران لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەی دژ بە رژێمی داگیرکەردا زیاتر لە ٢ هەزار مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆەکەوانی هەڵداوە و زۆربەیان بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانیان پێ داوە."
ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا دەستیپێکرد، ٥٢ هەزار و ٥٩٢ دۆنم زەوی کردە خۆڵەمێش.
بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند کە پێشنیاری ئاگربەست لە کەرتی غەززە کە لە لایەن نێوەندگرانەوە لەگەڵ گرووپە فەلەستینییەکان خراوەتەڕوو، تاوتوێی کردووە و دوای تەواوبوونی ڕاوێژکارییەکان بڕیاری کۆتایی رادەگەیەنرێت.