لە کاتژمێرەکانی بەیانیەوە ٦٣ شەهید لە غەززە

ئەمڕۆ بەیانی لە ئەنجامی هیرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ۆ سەر غەززە لانیکەم ٦٣ کەس شەهید بوون.
دەستنیشان کرا کە لە نێو شەهیدەکاندا ٢٨ کەس لە باشوور و ناوەڕاستی غەززە چاوەڕێی یارمەتییە مرۆییەکان بوون.
لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر قوتابخانەی مستەفا حافز لە ڕۆژئاوای غەززە، ئەو قوتابخانەیە کە خەڵکی مەدەنی ئاوارەبووی تێدا نیشتەجێ بوو، کرایە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
هێرشێکی دیکە بۆ سەر خاڵی وەرگرتنی هاوکارییە مرۆییەکان ئەنجام درا و لە خان یونس خێمەی ئاوارەکان لە گەڕەکی مەواسی نزیک کەمپی بەرەکە کرانە ئامانج و سێ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
لە هێرشێکدا بۆ سەر کۆمەڵێک هاوڵاتی مەدەنی لە جیبالیا لە باشووری غەززە، کەسێک کوژرا و سێ کەسیش بریندار بوون.
هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە غەززە بەردەوامە و خەڵکی سڤیل و ناوچە مەدەنییەکان دەکاتە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پارێزگای ئیزمیر لە ناو دارستان ئاگر دەرکەوت و ئاگرەکە گەشتە خانووکان. لە ئەنجامی رووداوەکەدا نەخۆشێکی ئیفلیج تەمەن ٨٠ ساڵە گیانی لەدەستدا.
داگیرکەرانی سەهیۆنی جارێکی دیکە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و چالاکییەکانی ئایینی تەلمودیکیان ئەنجام دایەوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) لەبارەی شەهید بوونی ٣ خۆڕاگر کە لە ئەنجامیت ئاڵوگۆڕی دیلەکانی "دڵسۆزی بۆ ئازادی" ئازاد کرابوون، جەختی لەوە کرد کە داگیرکەران ناتوانن دەنگی خۆڕاگری بێدەنگ بکەن.
جولەکەکانی سەهیۆنی داگیرکەر بە زۆر دەستیان بەسەر ماڵێکدا گرت لە گوندی "عەرەب ئەلمەلیحات" لە باکووری ئەریحا و ٦٠ مەڕیان دزی. لە کاتی هێرشەکەدا کە لە ژێر پاراستنی سەربازانی داگیرکەردا ئەنجام درا.