لە ئەنجامی لێپرسینەوەی گۆڤای لەمان کە سووکایەتی بە حەزرەتی پێغەمبەر کردبوو ٤ کەس دەستگیر کران

چوار کەس کە لە پەیوەندی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی کارتۆنێک کە سووکایەتی بە حەزرەتی پێغەمبەر موحەممەد کردبوو دەستبەسەر کران.
چوار کارمەندی گۆڤاری لەمان، کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکدا کە لە دوای سووکایەتیکردن بە حەزرەتی موحەممەد و حەزرەتی مووسا دەستیپێکردبوو، دەستبەسەرکرابوون، ڕەوانەی دادگا کران.
دوابەدوای ڕێکارەکانی دادگا، زافەر ئەکنار سەرنووسەری گۆڤارەکە، جەبرائیل ئۆکچو گرافیک دیزاینەر، خاوەنی کارتۆنە رەزیلەکە دۆغان پەهلیوان و عەلی یاوز بەڕێوەبەری دامەزراوەکە بە داواکاری دەستگیرکردن ڕەوانەی دادوەری کران.
دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی بەهلیوان بە تۆمەتی "هاندانی خەڵک بۆ ڕق و دوژمنایەتی" و "سووکایەتیکردن بە سەرۆک کۆمار" و سێ تۆمەتبارەکەی دیکە بە تۆمەتی "هاندانی خەڵک بۆ ڕق و دوژمنایەتی"ی دەرکرد.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو کارتۆنە سووکایەتییە کە باسی لێوە دەکرێت، موسڵمانان کاردانەوەی گەورەیان نیشان دا و لەبەردەم بینای گۆڤارەکەدا کۆبوونەوە و ناڕەزایەتیان ڕێکخست.
کاردانەوەکان بەرامبەر بە سووکایەتیکردنی گۆڤارەکە لە سەرتاسەری تورکیا بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پارێزگای ئیزمیر لە ناو دارستان ئاگر دەرکەوت و ئاگرەکە گەشتە خانووکان. لە ئەنجامی رووداوەکەدا نەخۆشێکی ئیفلیج تەمەن ٨٠ ساڵە گیانی لەدەستدا.
داگیرکەرانی سەهیۆنی جارێکی دیکە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و چالاکییەکانی ئایینی تەلمودیکیان ئەنجام دایەوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) لەبارەی شەهید بوونی ٣ خۆڕاگر کە لە ئەنجامیت ئاڵوگۆڕی دیلەکانی "دڵسۆزی بۆ ئازادی" ئازاد کرابوون، جەختی لەوە کرد کە داگیرکەران ناتوانن دەنگی خۆڕاگری بێدەنگ بکەن.
جولەکەکانی سەهیۆنی داگیرکەر بە زۆر دەستیان بەسەر ماڵێکدا گرت لە گوندی "عەرەب ئەلمەلیحات" لە باکووری ئەریحا و ٦٠ مەڕیان دزی. لە کاتی هێرشەکەدا کە لە ژێر پاراستنی سەربازانی داگیرکەردا ئەنجام درا.